10
مۆبایل و تابلێت 2, ئازار 2021

وەن پڵەس ئاماژە بە ڕاگەیاندنێکی نوێ دەکات لە ڕۆژی 8 مانگ

 

 

بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای وەن پڵەس Pete Lau، ئەمڕۆ ئاماژەی بە ڕاگەیاندنێکی نوێ لە ژێر ناونیشانی ‘moonshot’ دەکات، پێشبینی دەکرێت لەم ڕاگەیاندنە زانیاری لە بارەی مۆبایلی داهاتووی فلاگشیپی کۆمپانیاکە کە وەن پڵەس 9ـیە ئاشکرا بکرێت، وێنەکە زۆر زۆر لە وێنەی بەناوبانگی “Earthrise” دەچێت لە ئەرکی ئەپۆلۆ 8، ئەو وێنەیە بە کامێرایەکی Hasselblad گیراوە، کە دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە کۆمپانیاکە لەگەڵ OnePlus هاوبەشی پێک بهێنیت بۆ بەرهەم هێنانی هەستەوەری کامێراکانی مۆبایلەکانی وەن پڵەس

 

لە ڕابردوودا، کۆمپانیاکانی دیکە وێنەی مانگیان بۆ مەبەست لە توانای کامێرای مۆبایلەکانیان یاخوود کامێرا دیجیتاڵییەکان بۆ توانای نزیک کردەوە(زووم) دەکات یاخوود بۆ توانای کامێراکان بۆ وێنەی ئاسمان(Astrophotography) کردووە، وە دیارە وەن پڵەسیش ئاماژە بۆ یەکێک لەم تایبەتمەندییانە دەکات بۆ مۆبایلی داهاتووی کۆمپانیاکە

 

ئەم ئاماژە پێ کردنە دوای ئەوە دێت کە دزەپێکەر Ishan Agarwal ڕایگەیاند وەن پڵەس سێ مۆبایل لە زنجیرەکە بە ناوەکانی OnePlus 9, 9 Pro, 9R ڕادەگەیەنێت لەگەڵ کاتژمێرێکی زیرەک لە ناوەڕاستی مانگی سێ، هەروەها دزەپێکەر Max Jambor ئاماژەی بەوە داوە لەم ڕاگەیاندنەدا کۆمپانیاکە وادەی نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی وەن پڵەس 9 ئاشکرا دەکات

سەرچاوە The Verge
تاگەکان OnePlus وەن پڵەس
بۆچونی تۆ