ئەپڵ 6, ئازار 2020

لەمەودوا ئەپڵ ڕێگە بە ئەپەکان دەدات ئاگادارکەرەوە بە مەبەستی رێکلام بۆ بەکارهێنەران بنێرن

وەکو بەشێک لە نوێکردنەوەی پەیڕەوی قبوڵکردنی ئەپەکان بۆ کۆگای App Store، لەمەودوا ئەپڵ ڕێگە بە ئەپەکان دەدات ئاگادارکەرەوە بە مەبەستی رێکلام بۆ بەکارهێنەران بنێرن.

هەر وەک پێگەی 9to5Mac باسی لێ کردووە، ئەپڵ پەیڕەوی کۆگای App Store ـی نوێکردەوە و چیتر ڕێگری لە درووستکەرانی ئەپەکان ناکرێت بۆ ناردنی ئاگادارکەرەوە ڕێکلامییەکان. ئەپڵ بۆ ماوەیەکی زۆر دەبوو کە ناردنی ئاگادارکەرەوەی بە مەبەستی ڕێکلام و بە بازاڕکردنی لە درووستکەرانی ئەپەکان قەدەغە کردبوو، بەڵام لەمەودوا درووستکەرانی ئەپەکان دەتوانن ڕێکلامی لەو شێوەیە بۆ بەکارهێنەرانی ئەپەکانیان بنێرن.

پێشتر ئەگەر ئەپێک ئاگادارکەرەوەی ڕێکلامیی بۆ بەکارهێنەران بناردبایە، ئەوا ئەپەکە لە کۆگاکەدا دەسڕدرایەوە یاخود درووستکەرەی سزا دەدرا. ئەم یاسا نوێیەی ئەپڵ ڕێگە بە ئەپەکان دەدات تاوەکو بەشێکی بەکارهێنەرانیان بە ئاگادارکەرەوەی ڕێکلامی بازرگانی بێزار بکەن.

هەروەها ئەپڵ چەند پەیڕەوێکی دیکەی بۆ کۆگاکە زیاد کردووە. یەکێک لەوانە، لە ڕێکەوتی 30 ـی مانگی داهاتووەوە ڕێگە دەدات تاوەکو درووستکەرانی ئەپەکان تاکە بژاردەی سەرەکی “Sign in with Apple” بۆ داخڵبوون بەکاربهێنن، هەرچەندە پێشتر مەرج بوو کە ئەم بژاردەیە لە پاڵ بژاردەکانی دیکەی داخڵبوون بەکاربهێندرایە.

پەیڕەوێکی دیکەش بوونی هەیە، ئەویش پێویستە ئەپەکانی تایبەت بە بەخت و ژووان بەستنەکان خاوەن ناوەڕۆک و ئەزموونێکی تەواو جیاواز ببن، گەر نا قبوڵ ناکرێن.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ