ئەپ و نەرمەکاڵا 25, ئازار 2024

سپۆتیفای کۆرسی ڤیدیۆی فێربوون بەردەست دەکات

بەکارهێنەرانی سپۆتیفای لە شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا چوارەم پۆلی چوارەم لە پاڵ پۆلەکانی دیکەی سپۆتیفای (پۆلی میوزیک، پۆلی پۆدکاست، پۆلی کتێبی دەنگی) پۆلی کۆرسی ئۆنڵاین زیاد دەکات. کۆمپانیاکە ئەمڕۆ ئەم بەشە نوێیەی زیاد کرد کە کۆرسی ڤیدیۆی فێرکارییەکە لە لایەن Maestro, Skillshare, Thinkific, PlayVirtuos و لەسەر دێسکتۆپ و مۆبایل بەردەست دەبێت.

لە ئێستادا ئەم خزمەتگوزارییە تەنها لە شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا بەردەستە و هیچ وتەیەک دەربارەی بەردەست بوونی خزمەتگوزارییەکە لە وڵاتانی دیکەی جیهان نەدراوە. خولی ئۆنڵاین و بە تایبەت خولی فێرکاری، لەوانەیە کەمێک سەیر بێت بۆ خزمەتگوزارییەک کە بە میوزیک ناسراوە! بەڵام بەڕێوبەری بەرهەمەکە Mohit Jitani دەڵێت بەکارهێنەران لە ئێستاوە بەشداری پۆدکاستەکانی سپۆتیفای دەکەن بۆ مەبەستی فێربوون، بۆیە شتێکی لۆژیکییە کە کۆرسی ڤیدیۆی فێربوونیش لە خزمەتگوزارییەکەدا بەردەست بکەین. چوار جۆر کۆرسی ڤیدیۆی فێربوون بەردەستن لە ئێستادا کە بریتین لە مۆسیقا دروست کردن، داهێنەر بە، فێربوونی بازرگانی و ژیانێکی تەندروست. نرخی کۆرسەکان لە شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا لە نێوان 20 بۆ 80 پاوەندی بەڕیتانییە، ئەگەر بەکارهێنەری خۆڕایی یاخوود پریمییەم بیت.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Spotify سپۆتیفای
بۆچونی تۆ