هەواڵ 29, نیسان 2024

وادەی بەڕێوەچوونی بۆنەی داهاتووی هواوەی ئاشکرا کرا

هواوەی ئەمڕۆ ڕایگەیاند لە ڕۆژی 7ی مانگی داهاتوودا بۆنەیەک ڕێک دەخات بۆ نمایش کردنی نوێترین بەرهەمەکانی لە شاری دوبەی. وا بڕیارە کۆمپانیاکە کاتژمێری زیرەکی دەستکردی نوێ، لاپتۆپی نوێی Matebook و تابلێتی نوێی Matepad نمایش بکات لە کۆنگرەکەدا. لەگەڵ ئەوەی زنجیرە مۆبایلی Pura 70 لە ماوەی ڕابردوودا لە چین نمایش کرا، بەڵام هیچ دەنگۆیەک نییە بۆ نمایش کردنی جۆری جیهانی ئەم زنجیرە مۆبایلە و بە تایبەتیش لەم کۆنگرەیەدا.

کاتژمێرە زیرەکەکە بە ئەگەری زۆرەوە Watch Fit 3 دەبێت کە بە ڕێژەیەکی زۆر لە ڕووی دیزاینەوە هاوشێوەی ئەپڵ وۆچ دەبێت. هەروەها لاپتۆپەکە پێدەچێت MateBook X Pro 2024 بێت کە لە ماوەی ڕابردوودا لە چین ڕاگەیاندرا و کێشی تەنها 980 گرام بوو و پرۆسێسەری Intel Ultra 9 لەسەر جێگیر کرابوو.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ