ئامێرە هەمەجۆرەکان 12, ئازار 2020

سامسۆنگ ڕەنگی سووری بۆ بیستۆکی بێوایەری +Samsung Galaxy Buds زیادکرد

لە پاڵ ڕاگەیاندنی زنجیرە مۆبایلەکانی Samsung Galaxy S20 لە مانگی ڕابردوودا، سامسۆنگ بیستۆکی بێوایەری +Samsung Galaxy Buds ـیشی ڕاگەیاند. کۆمپانیاکە ڕەنگێکی نوێی بۆ بیستۆکە بێوایەرە نایابەکە زیادکرد.

کۆمپانیای سامسۆنگ ڕەنگی سووری بۆ بیستۆکی بێوایەری +Samsung Galaxy Buds لە دەرەوەی بازاڕی کۆریای باشوور زیادکرد، لە کاتێکدا ڕەنگەکە تەنها لە کۆریای باشوور بەردەست بوو و لە سەرەتادا بیستۆکەکە تەنها خاوەن ڕەنگەکانی ڕەش و سپی و شین بوو بۆ بازاڕەکانی دیکەی جیهان.

نرخی ئەم ڕەنگە نوێیەی بیستۆکەکە هاوشێوەی ڕەنگەکانی دیکە دەبێت و نرخی هەر بە 149$ دەمێنێتەوە، هەروەها خاوەن هیچ تایبەتمەندییەکی زیاتر یان کەمتر نابێت – تەنها ڕەنگەکەی جیاواز دەبێت.

لە ئێستادا ڕەنگی سوور لە بیستۆکی بێوایەری +Samsung Galaxy Buds لە ماڵپەڕی فەرمی سامسۆنگ و کۆگاکانی Amazon و Best Buy بەردەستە بۆ کڕین.

سەرچاوە 9To5Google
بۆچونی تۆ