ژینگە و تەکنەلۆژیا
5, کانوونی دووەم 2025
چین گەورەترین بەنداوی جیهان دروست دەکات

وڵاتی چین ساڵی 2008 تەواو کردنی گەورەترین بەنداوی جیهانی ڕاگەیاند کە بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوەکە لە ساڵی 2012 دەستی پێکرد، بەڵام پڕۆژەی نوێی چین سەر دەسوڕمێنێت. بڕیار وایە بەنداوە نوێیەکەی چین سێ هێندەی بەنداوی سێ دۆڵ (Three Gorge Dam) کارەبا بەرهەم بهێنێت؛ ئەوەش بە واتای ئەوەیە کە کارەبای ساڵانەی 300 ملیۆن کەس دابین دەکات.
بە پێی ڕاپۆڕتی BBC، حکومەتی چین 137 ملیار دۆلاری تەرخان کردووە بۆ دروست کردنی گەورەترین بەنداوی جیهان و دەیەوێت نزیکەی 300 ملیار کیلۆوات کاتژمێر (kWh) کارەبا لە بەنداوەکە بە دەست بهێنێت.

بەنداوە نوێکە لەسەر چۆمی یارلونگ زانگپۆ دروست دەکرێت و پێشبینی دەکرێت کە گەشانەوەیەکی بەرچاوی ئابووری و کۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا بهێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک نیگەرانی هەیە بۆ ڕووداوی نەخوازراوی وەک بوومەلەرزە و کارەساتی ژینگەیی بۆ پڕۆژەیەکی بیناسازی ئاوا گەورە، بەڵام بەپێی ئەوەی کە چین ئەزموونێکی گەورەی هەیە لە دروست کردنی بینای مەزن، بێگومان ڕەچاوی هەموو کێشەیەک دەکەن پێش دەست پێ کردن بە پڕۆژەکانیان.
ئەو پڕۆژە نوێیە هەلێکی باش دروست دەکات بۆ کەڵک وەرگرتن لە وزە نوێبووەوەکانی تر، وەکوو وزەی با و خۆرەتاو لە قەراخ بەنداوەکە. بە گشتی وڵاتی چین بەرەوپێشچوونێکی باشی هەیە لە کەرتی وزە نوێبووەوەکان و هەر لەو دواییانەدا گەورەترین کێڵگەی بەرهەمهێنانی کارەبای خۆرەتاوی جیهانی دامەزراند.