سامسۆنگ 1, كانونی دووه‌م 2020

دووپات کرایەوە کە Galaxy S20 ناوی نەوەی نوێی زنجیرەی Galaxy S دەبێت، نەوەک Galaxy S11

پێشووتر دەنگۆیەکی زۆر نامۆ هەبوو کە باسی لە ناوێکی جیاواز دەکرد بۆ نەوەی نوێی زنجیرەی Galaxy S لە جیاتی ناوی Galaxy S11، ئێستا هەمان ئەو ناوە دووپات کرایەوە.

هەژماری Iceuniverse لە تویتەر تایبەت بە بڵاوکردنەوەی دزەپێکراوەکان، لە ماوەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی لە ناکاو ڕایگەیاند کە Galaxy S20 ناوی نەوەی نوێی زنجیرەی Galaxy S دەبێت، نەوەک Galaxy S11. هەمان کەس لە سەکۆی ئەو جریوەیەی کە پێشتر ئەوەی ڕاگەیاند، ناوی Galaxy S20 ـی بۆ نەوە نوێیەکەی زنجیرەی Galaxy S دووپات کردەوە.

دەگوترێت هۆکاری بەکارهێنانی ناوی Galaxy S20 لە جیاتی Galaxy S11 بۆ نەوەی نوێی زنجیرەی Galaxy S لە لایەن سامسۆنگەوە، بۆ ڕێکخستنی ژمارەکەیە لەگەڵ ساڵی نوێدا، 2020. بۆچوونێکی دیکەش هەیە، کە دەڵێت ئامانج لێی پێشدانەوەی ژمارەی ئایفۆنی ئەپڵە.

ئەگەرەکان بەهێزن سەبارەت بەوەی کە دەڵێن زنجیرەی Galaxy S20 پێکدێت لە 4 دانە مۆبایل بە ناوەکانی Galaxy S20 و +Galaxy S20 و Galaxy S20e و Galaxy S20 5G، سەرجەمیان پڕۆسێسەری Exynos 990 ـیان لەسەر جێگیر دەبن لە هەندێک وڵاتدا و هەروەها پڕۆسێسەری Snapdragon 865 ـیشیان بۆ هەندێک وڵاتی دیکە لەسەر جێگیر دەبن.

هەر وەک دەنگۆکان لە ڕابردوودا باسیان لێوە دەکرد، مۆبایلەکانی Galaxy S20 و +Galaxy S20 خاوەن 4 دانە کامێرا دەبن و ڕوونی کامێرای سەرەکییان 108 مێگاپێکسڵ دەبن، خاوەن هەستەوەرێکی تایبەت دەبن بۆ نزیککردنەوەی دیمەنەکان بە توانای 50 هێندە.

پێشبینی دەکرێت سامسۆنگ مۆبایلەکانی Galaxy S20 لە ڕێکەوتی 11 ـی مانگی داهاتوودا لە بۆنەیەکی تایبەتدا ڕابگەیەنێت، هەروەها لە ڕێکەوتی 18 ـی هەمان مانگدا بەردەست بکرێن.

هێشتا مانگێکمان ماوە بۆ ڕاگەیاندنی نەوە نوێیەکەی زنجیرەی Galaxy S، بێگومان لە داهاتوودا زانیاری زیاتر دەبیستین دەربارەی مۆبایلەکان.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ