سۆنی
27, نیسان 2023
وادەی نمایش کردنی مۆبایلی Sony Xperia 1 V دیاری کرا

سۆنی وادەی بۆنەی داهاتووی بۆ نمایش کردنی مۆبایلی نوێی Xperia ڕاگەیاند. بۆنەکە لە ڕۆژی 11ی مانگی داهاتوو واتە دووەم پێنج شەممەی مانگی 5 بەڕێوە دەچێت. وە ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە لە یوتیوبی فەرمی سۆنی.
پێشبینی دەکرێت لە بۆنەکەدا مۆبایلی Sony Xperia 1 V دوای چەندین هەواڵی دزەپێکراو و پێشبینی نمایش بکرێت. بە پێی هەواڵە پێشبینی کراوەکان بێت، مۆبایلەکە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر دەکرێت و سێ کامێرا لە پشتەوەی لە خۆ دەگرێت. سەرەکییەکەیان ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ و گۆشە فراوانەکەیان ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ و دووربینییەکەیان ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.