مۆبایل و تابلێت 28, تشرینی دووەم 2023

هواوەی یەکەم تابلێتی نمایش کرد کە پشتگیری لە پەیوەندی مانگی دەستکرد دەکات

هواوەی لە مانگی نۆی ئەمساڵ تابلێتی Huawei MatePad Pro بە قەبارەی 13.2 ئینج نمایش کرد، ئەمڕۆش قەبارەی 11 ئینجی تابلێتەکەی نمایش کرد، هەروەها یەکەم تابلێتە لە جیهاندا پشتگیری لە پەیوەندی کردن بە مانگی دەستکردەوە دەکات.
ڕوونماکەی لە جۆری OLED و قەبارەی 11 ئینجە و ڕوونی WQXGA و ڕووناکی دەگاتە 600 نیت و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە. هەروەها پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی M-Pencil دەکات.

کامێراکانی دواوە ڕوونیان 13 مێگاپیکسڵ و 8 مێگاپیکسڵە، بۆ هەر یەک لە کامێرای سەرەکی و گۆشە فراوان، 13 مێگاپیکسڵیش بۆ سێڵفی.

چیپسێتی Kirin 9000z لەسەر جێگیر کراوە کە وەشانێکی ئاست نزمترین چیپسێتەکەیە کە لەسەر قەبارە 13.2 ئینجییەکە جێگیر کرابوو. پاترییەکەی قەبارەی 8,300 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 66 وات. هەروەها پشتگیری لە دوو جۆری پەیوەندی کردن دەکات بە مانگی دەستکردەوە لە کاتی نەمانی نیشانە (شبکة).

نرخی تابلێتەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 605 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 بریتییە لە 675 دۆلار.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ