ڤیڤۆ 20, نیسان 2023

بە فەرمی مۆبایلی چەماوەی Vivo X Flip نمایش کرا

 

ئەمڕۆ کۆمپانیای ڤیڤۆ بۆنەیەکی لە وڵاتی چین ڕێک خست بۆ نمایش کردنی نوێترین بەرهەمەکانی کە مۆبایلی چەماوە بوون لەگەڵ تابلێت. لە نێویاندا Vivo X Flip.

 

ڕوونمای سەرەکی مۆبایلەکە قەبارەی 6.74 ئینجە لە جۆری AMOLED بە پانێڵی E6ی کۆمپانیای سامسۆنگ و بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 1,200 نیت. ڕوونمای دووەمی مۆبایلەکە قەبارەی گەورەترە بەراورد بە ڕکابەرەکانی و قەبارەی 3 ئینجە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ و لە خۆ دەگرێت. وە کامێرای سێڵفی 32 مێگاپێکسڵی لەسەر جێگیر کراوە.

 

مۆبایلەکە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە. پاترییەکی قەبارە 4,400 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 44 وات دەکات.

نرخی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت دەست پێ دەکات لە 870 دۆلارەوە.

سەرچاوە Android Authority
تاگەکان Vivo ڤیڤۆ
بۆچونی تۆ