10
ئەندرۆید 20, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

لیستی ئەو مۆبایلانەی Sony کە وەشانی Android 10 ـیان پێدەگات

زۆرجار لە ڕابردوودا کۆمپانیای Sony یەکێک بووە لەو کۆمپانیایانەی کە دوا بە دوای بەردەستکردنی وەشانە نوێیەکانی ئەندرۆید لە لایەن گووگڵەوە، دەستیکردووە بە ڕەوانەکردنیان بۆ مۆبایلەکانی خۆی. بەڵام لە ئەمساڵدا بۆ کەمێک ئەمە دواکەوت بە هۆی چەند هۆکارێکەوە.

ئەگەر یەکێک لەو مۆبایلانەی Xperia ـت کڕیوە کە لە ساڵانی 2018 و 2019 ـەدا درووست کراون، دەتوانیت پێشبینی بکەیت کە وەشانی Android 10 ـت پێدەگات. کۆمپانیای DoCoMo ـی ژاپۆنی لیستی ژمارەیەک مۆبایلی Sony ـی بڵاوکردەوە کە وەشانی Android 10 ـیان پێ دەگات. ژمارەی مۆبایلەکان 7 دانەن و پێکدێن لەمانەی خوارەوە:

  • Xperia XZ2 SO-03K
  • Xperia XZ2 Premium SO-04K
  • Xperia XZ2 Compact SO-05K
  • Xperia XZ3 SO-01L
  • Xperia Ace SO-02L
  • Xperia 1 SO-03L
  • Xperia 5 SO-01M

بەداخەوە، وا دەردەکەوێت کە هیچکام لە مۆبایلە نوێیەکانی Xperia 10 و Xperia 10 Plus لە لیستەکەدا بوونیان نییە، بەڵام گومان لەوەدا نییە کە Sony دواتر وەشانە نوێیەکەی ئەندرۆیدی بۆ ڕەوانە دەکات.

تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لە لایەن کۆمپانیای Sony ـییەوە نییە دەربارەی ئەم باسە، بەڵام هیچ نەبێت پلانی کۆمپانیاکە دەزانین. لە بیری مەکە کە لیستەکەی DoCoMo جێگیر نییە و ڕەنگە Sony مۆبایلی زیاتر زیاد بکرێت بۆ لیستەکە لە لایەن Sony ـییەوە لە داهاتوودا.

ڕێکەوتی بەردەستکردنی وەشانی Android 10 بۆ مۆبایلە ئاماژەپێکراوەکانی Sony نەزاندراوە.

سەرچاوە GSMArenaPhone Arena
بۆچونی تۆ