ئۆپۆ 29, ئاب 2023

ئۆپۆ مۆبایلی OPPO Find N3 Flip بۆ ڕکابەری Galaxy Z Flip 5 نمایش کرد – نوێکراوەتەوە

کۆمپانیای ئۆپۆش مۆبایلە چەماوەکەی بۆ ئەمساڵ نمایش کرد، لە چەند ڕوویەکەوە باشتر کراوە بەروارد بە نەوەی پێشووتری و ئێستا لە کاتی چەماندنەوەی بە تەواوی تەخت دەبێت، هەروەها بەم زووانە لە بازاڕەکانی جیهانیش بەردەست دەبێت.

ڕوونماکەی قەبارەی 6.8 ئینجە لە جۆری AMOLED و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، ڕوونمای دووەم لە بەشی پشتەوەی قەبارەی 3.26 ئینجە و دەتوانرێت ئەپەکانی تێدا بەکاربهێنرێت. مۆبایلەکە بەرگەی چەماندنەوەی 400,000 جار دەگرێت و خاوەندارێتی لە بڕوانامەی IPX4 دەکات بۆ دژە ئاو.

کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە بە هاوێنەی IMX890 و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 48 مێگاپیکسڵ، هەروەها کامێرای تێلەفۆتۆشی بۆ زیاد کراوە بە ڕوونی 32 مێگاپیکسڵ.

چیپسێتی Dimensity 9200 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکەی قەبارەی 4,300 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 44 وات و لە پاکەتی مۆبایلەکەش بوونی دەبێت.

نرخی مۆبایلەکە لە بازاڕەکانی جیهان بریتییە لە 1080 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت.

نوێکراوەتەوە لە (١٢ – ١٠ – ٢٠٢٣) نرخی بازاڕەکانی جیهان زیاد کرا

سەرچاوە Android Authority
بۆچونی تۆ