هەواڵ
25, ئەیلوول 2023
مۆبایلی Huawei Mate 60 RS Ultimate Design نمایش کرا

هواوەی ئەمڕۆ براندی Ultimate Designی ڕاگەیاند و یەکەمین مۆبایلیشی لە براندەکە بە ناوی Huawei Mate 60 RS Ultimate Design نمایش کرد.

ڕوونمایەکی قەبارە 6.82 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 1.5K و پانێڵی LTPO و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت و بە پارێزەری شووشەیی نەوەی دووەمی Kunlun بەهێز کراوە. کار بە چیپسێتی Kirin 9000s دەکات و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە بە پشتگیری کردن لە OIS و کامێرای گۆشە فراوانی ڕوونی 40 مێگاپێکسڵە و کامێرای تێلەفۆتۆش بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ بۆ 3.5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و 100 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵ لە خۆ دەگرێت.
کار بە سیستەمی وەگەڕخەری HarmonyOS 4 دەکات. پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 80 واتی وایەر و 50 واتی بێتەل هەیە. پشتگیری لە تەلەفۆن کردن لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە دەکات و یەکەمین مۆبایلە لە جیهاندا ئەم تایبەتمەندییەی هەبێت. بڕوانامەی IP68ی هەیە و پشتەوەی سیرامیکە، وە یەکەمین مۆبایلە لە جیهاندا کە ڕەنگی سووری سیرامیکی هەبێت. نرخی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 1,641 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 1778 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.