هەواڵ
25, ئەیلوول 2023
هواوەی براندێکی نوێی بە ناوی Ultimate Design ڕاگەیاند

هواوەی ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی گەورەی لە چین بەست و نوێترین بەرهەم و هەواڵەکانی کۆمپانیاکەی خستەڕوو. لە نێویاندا براندێکی نوێی بە ناوی Ultimate Design نمایش کرد کە تایبەتە بە بەرهەمی سەروو ئاست بەرز و هواوەی بە ultra-high-end brand ناوی دەبات.
هواوەی بەرزترین داهێنان و تەکنەلۆژیاکانی خۆی لەم براندەدا بەکار دەهێنێت و دیزاینی تایبەتیان بۆ درووست دەکات.
پێشووتر هواوەی مۆبایل و کاتژمێری تایبەتی لەگەڵ براندی Porsche Design و لە ژێر ئەو ناوەدا ڕادەگەیاند، بەڵام ئێستا هواوەی جێگای ئەو براندەی بە براندی Ultimate Designی نوێ و تایبەت بەخۆی گرتۆتەوە.
هاوکات هواوەی دوو بەرهەمی لەم براندە نوێیە ڕاستەوخۆ نمایش کرد، کە مۆبایلی Huawei Mate 60 RS | Ultimate Design و کاتژمێری زیرەکی Huawei Watch | Ultimate Designـە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.