گووگڵ 19, تشرینی یەکەم 2023

گووگڵ میت تایبەتمەندی سافکردنی پێست و سپیکەرەوەی ددانی بۆ زیاد دەکرێت

 

گووگڵ میت کە بەکار دەهێندرێت بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی ڤیدیۆی، تایبەتمەندییەکی لە مێژینە داواکراوی بۆ زیاد دەکرێت. تایبەتمەندییەکە ناوی portrait touch-up ـە و لە ڕۆژی 28ی ئەم مانگەوە بۆ مۆبایل و لە کۆتایی ئەمساڵدا لەسەر وێب بەردەست دەبێت. ئەم تایبەتمەندییە 2 دۆخی سەرەکی دەبێت کە بۆ سافکردنی پێست و لابردنی ڕەشی ژێر چاو و سپی کردنەوەی ددان بەکار دێت. دۆخی یەکەم ناوی “Subtle” ـە و بە شێوەیەکی زۆر کەم گۆڕانکاری درووست دەکات لە ڕووخساری بەکارهێنەردا، بەڵام دۆخی دووەم ناوی “Smoothing” ـە و گووگڵ دەڵێت گۆڕانکاری بەرچاو لە ڕووخساری کەسەکەدا بەدی دەکرێت پاش کار پێ کردنی ئەم دۆخە. ئەم دۆخە بە شێوەیەکی بنچینەیی کار ناکات و دەبێت خۆت کاری پێ بکەیت، بێگومان لە بەشی ڕێکخستنی ئەپەکە.

ئەم تایبەتمەندییە تەنها لەگەڵ هەژمارە پریمیەمەکانی گووگڵ کار دەکات، وەک بەشدار بووانی پلانی Business Standard, Business Plus, Enterprise Essentials, Education Plus, Google One, Google Workspace, Individual accounts، واتە ئەم تایبەتمەندییە بۆ هەژماری ئاسایی گووگڵ بەردەست نابێت.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان google گووگڵ
بۆچونی تۆ