ئامێرە هەمەجۆرەکان 8, كانونی یه‌كه‌م 2019

کۆمپانیای Nokia یەکەمین تەلەفزیۆنی زیرەکی خۆی ڕاگەیاند

کاتێک کە ناوی “Nokia” دەبیستیت، یەکسەر خەیاڵت دەڕوات بۆ مۆبایل، چونکە لە لای زۆربەمان ئەو کۆمپانیاکە بە بەرهەمهێنەری مۆبایلەکان ناسراوە. بە هەرحاڵ، وا دیارە کۆمپانیاکە بە تەنها مۆبایل درووست ناکات و هەنگاوی نا بەرەو بەرهەمهێکی دیکەی نوێ.

کۆمپانیای Flipkart ـی هیندی مۆڵەتی لە کۆمپانیای Nokia وەرگرت تاوەکو ناوی براندی Nokia بۆ نوێترین تەلەفزیۆنی زیرەکی خۆی بەکاربهێنێت. ئەمەش مانای ئەوەیە کە تەلەفزیۆنە زیرەکەکە لە لایەن خودی Nokia ـەوە بەرهەم نەهێندراوە.

ناوی تەلەفزیۆنە زیرەکەکە Nokia Ultra HD ـە و خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 55 ئینج لە جۆری LED و بە ڕوونی 4K، خاوەن 2 دانە بڵندگۆی 24 واتی JBL ـە. چێوەی ڕوونماکەی 16:9 ـە و خێرایی 60 هێرتزە. بە سیستەمی Android TV کار دەکات و پشتگیری لە تەکنەلۆژیای Dolby Vision و HDR10 دەکات و خاوەن 3 دانە دەرچەی HDMI و 2 دانە دەرچەی USB ـە.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای Flipkart سەبارەت بەم ڕێکەوتننامەیەیان لەگەڵ کۆمپانیای Nokia ڕایگەیاند:

کۆمپانیای Flipkart لە پێویستییەکانی کڕیارە هیندییەکان تێدەگات، هەروەها بۆ توانای گەیشتن بەوە، براندی Nokia یارمەتی ئەوە دەدات.

نرخی تەلەفزیۆنە زیرەکە نوێیەکەی Nokia نزیکەی 589$ دەبێت و لە ڕێکەوتی 10 ـی ئەم مانگەدا بەردەست دەکرێت بۆ فرۆشتن لە بازاڕەکانی هیندستاندا. پێناچێت لە بازاڕی وڵاتانی دیکەدا بەردەست بکرێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ