ژیری دەستکرد AI 1, کانوونی دووەم 2024

بەرپرسی دیزاینی ئایفۆن، ئەپڵ جێدەهێڵێت بۆ کارکردن لەسەر بەرهەمێکی نوێ کە بە ژیری دەستکرد کار دەکات

بەپێی راپۆرتێکی بلومبێرگ، تان تانگ، بەرپرسی دیزاینی ئایفۆن و کاتژمێری زیرەکی ئەپڵ، بڕیارە پەیوەندی بە کۆمپانیای LoveFrom.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، تان لە مانگی داهاتوو کۆمپانیای ئەپڵ بەجێدەهێڵێت و کار لەسەر پڕۆژەیەکی نوێی ڕەقەکاڵای ژیری دەستکرد دەکات لەگەڵ کۆمپانیای LoveFrom، کە کۆمپانیایەکی دیزاینە بە سەرۆکایەتی جۆنی ئیڤ، دیزاینەری زۆرێک لە بەرهەمەکانی ئەپڵ بووە لە ڕابردوو.

بەپێی ڕاپۆڕتەکەی بلومبێرگ، ئەو بەرهەمانەی کە تان کاریان لەسەر دەکات لە قۆناغی سەرەتاییدان و سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای OpenAI، نەرمەواڵەی پێویست بۆ کارپێکردنی ئامێرەکە فەراهەم دەکات.

سەرچاوە Reuters
تاگەکان AI ژیری دەستکرد
بۆچونی تۆ