هەواڵ 4, ئایار 2021

ڤیدیۆیەکی نوێ تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی سیستەمی وەگەرخەڕی Harmony OS و دیزاینەکەی ئاشکرا دەکات

 

 

پێشبینی دەکرێت هواوەی لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەست بکات بە ڕەوانە کردنی سیستەمی وەگەرخەڕی Harmony OS بۆ یەکەمین کۆمەڵە لە مۆبایلە زیرەکەکانی، لە کاتێکدا سیستەمەکە هێشتا لە چینیش لە تاقیکاری دایە، ڤیدیۆیەکی چوار خوولەکی سیستەمەکە لەسەر تۆڕی Weibo دەرکەوت و پێشکەوتنەکانی سیستەمەکەی خستە ڕوو

 

 

مۆبایلی بەکار هاتوو لەم ڤیدیۆیە Huawei Mate 40 Pro، وەک دەبینین زۆر خێراتر ئەپەکان دەکاتەوە وەک لەوەی لەسەر ئەندرۆید و لەسەر هەمان مۆبایل دەکرایەوە، بەڵام ئەو کەسەی کە ڤیدیۆکەی تۆمار کردووە ئاماژە بەوە دەدات ئەمە لە ئێستادا تەنها بۆ ئەپە بنچینەییەكان کار دەکات، پێدەچێت بۆ ئەپ و یارییەکانی لایەنی سێیەم هێندە خێرا نەبێت

 

بە شێوەیەکی بینراو، سیستەمی وەگەرخەڕی Harmony OS 2.0 زۆر لە مۆبایلێک دەچێت کە ڕووکاری بەکارهێنەری EMUI 11 لەسەر جێگیر کرابێت، بۆیە پەرۆشی ئەوە هەیە بزانرێت سیستەمەکە لەسەر ناووکی(kernel) ئەندرۆید بەرهەم هاتووە، یاخوود سیستەمێکی تەواو نوێیە کە لە سفرەوە بەرهەم هاتووە

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ