سامسۆنگ 10, تەممووز 2024

سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy Z Flip6 بە هەندێک گۆڕانکارییەوە نمایش کرد

ئەمڕۆ سامسۆنگ کۆنگرەی Galaxy Unpackedی بەست و چەندین بەرهەمی نوێ و لە ناویاندا Galaxy Z Flip6ی نمایش کرد. نەوەی نوێی مۆبایلەکە چەند گۆڕانکارییەکی تێدا ئەنجام دراوە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی.

ڕوونمای سەرەکی مۆبایلەکە قەبارەی 6.7 ئینجە لە جۆری Dynamic AMOLED 2X بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز، هەروەها ڕوونمای دووەم قەبارەی 3.4 ئینجە لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی 720*748 پێکسڵ. سامسۆنگ بەڵێنی داوە کە مۆبایلەکە 7 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و ئاسایشی مانگانەی پێبگات.

مۆبایلەکە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە کە نوێترین و بەهێزترین چیپسێتی کۆمپانیای کواڵکۆمە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 12 مێگاپێکسڵی هەیە، هەروەها کامێرای سێڵفی 10 مێگاپێکسڵە. پاتری مۆبایلەکە ئێستا قەبارەی 4,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 25 وات دەکات. بڕوانامەی IP48ی هەیە. نرخی مۆبایلەکە لە هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 1,635,000 دیناری عێراقی و چەند دیارییەکی لەگەڵ دەبێت ئەگەر بە شێوازی پێشوەختە داوای بکەیت.

سەرچاوە Android Authority
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ