ئامێرە هەمەجۆرەکان 9, ئەیلوول 2025

کاتژمێری زیرەکی Apple Watch SE 3 بە تایبەتمەندی Always on Display نمایش کرا

ئەپڵ کاتژمێری زیرەکی Apple Watch SE 3 لە کۆنگرەکەی ئەمڕۆ نمایش کرد. چیپسێتی S10 لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە Always on Display دەکات و پاترییەکەی بەرگەی بەکارهێنانی زیاتر دەگرێت. نرخی لە 249 دۆلار دەست پێ دەکات بۆ قەبارەی 40 ملم.

تایبەتمەندییەکانی دیکەی کاتژمێرە زیرەکەکە بریتییە لە Double tap کە بە لێکدانی دوو پەنجەت دەتوانیت چەند قەدبڕێک ئەنجام بدەیت، یان جووڵەی هەڵگەڕانەوەی مەچەک بۆ ئەنجاندانی چەند کردارەکان و چاودێریکردنی نووستن.

هەروەها توانای کارپێکردنی میوزیک و پۆدکاست و هەیە لە ڕێگەی بڵندگۆکانی، هەروەها بارگاوی کردنەوەی دوو هێندە خێراترە و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت (5G) دەکات و پاترییەکەی بەرگەی 18 کاتژمێر لە کارکردن دەگرێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ