ئەپ و نەرمەکاڵا
31, ئاب 2025
ئەپێکی نایاب بۆ وێنەگرتنی ڕوونما لە سیستەمی ویندۆز بەدەست بهێنە

زۆرجار بەکارهێنەر ئەپی Snipping Tool نێو ویندۆز خۆی بەکار دەهێنێت بۆ وێنەگرتنی ڕوونما (شاشە) بەڵام کاتێک دەیەوێت بەشێک لە ڕوونماکەی وێنە بگرێت ئەوا کوالێتی وێنەکە بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
ئێستا لە ڕێگەی ئەپی ShareX ئەم کێشەیە چارەسەر کراوە و دەتوانیت بە بەرزترین کوالێتی وێنەی هەر شوێنێکی ڕوونماکەت بگریت. لە پاڵ وێنەگرتن، ئەم ئەپە ڤیدیۆی ڕوونماشی پێ تۆمار دەکرێت.

دوای وێنەگرتن چەندین ئامرازی دەستکاری کردنی وێنەی تێدایە لەوانە زیاد کردنی نووسین و شێوە و تەڵخ کردنی بەشێکی. چەند تایبەتمەندییەکی دیکەی تێدایە کە پەیوەست نییە بە تۆمار کردنی وێنە و ڤیدیۆی ڕوونما لەوانە ناسینەوەی دەق و دەرکردنی لە وێنەدا (OCR)، ناسینەوەی QR Code و زیاتریش.
لەگەڵ هەموو ئەم تایبەتمەندییانەش، بە خۆڕاییە و بۆ سیستەمی ویندۆز بەردەستە و هیچ Watermark ـێکی نییە و پشتگیری لە 13 زمانی جیاواز دەکات کە لە نێویاندا عەرەبی و ئینگلیزی هەیە.
کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.