ئەپ و نەرمەکاڵا 1, تشرینی یەکەم 2023

یوتیوب بەشی Library نوێ دەکاتەوە و ناوەکەی دەگۆڕێت بۆ “You”

ماوەیەکی زۆرە دیزاینی ئەپی یوتیوب تەواو جیاوازە لە ئەپەکانی دیکەی گووگڵ. ئێستاش یوتیوب دیزاینێکی نوێ بۆ بەشی Library ئەپەکەی تاقی دەکاتەوە و ناوەکەشی دەگۆڕێت بۆ You.

وێنۆچکەی هەژمارەکەت لە بەشی سەرەوەی دەستە ڕاست لا دەبات و دەیگوازێتەوە بۆ سەر بەشە نوێیەکە هەروەکو ئینستەگرام. بەشە نوێیەکە تێهەڵکێشی هەردوو بەشی Library و Account Menuـە کە پێشووتر دوو بەشی جیاواز بوون.

زانیاری کەناڵەکەت لە بەشی سەرەوەی بەشەکە دەردەکەوێت و لە خوارووی ئەوەشەوە، هەر یەک لە دوگمەکانی Switch Account و Turn on Incognito و Google Account بوونیان هەیە. دوگمەی ڕێکخستنەکان (Settings)ـیش تەنها لە بەشی سەرەوەی ئەم بەشە دەر دەکەوێت کە ئێستا دەتوانیت بە شێوەیەکی ئاسانتر دەستت پێی بگات.

هەروەها History و Playlist بە شێوەی Carousel دانراون بۆ ئەوەی بەشەکە درێژتر نەبێتەوە.

سەرچاوە 9to5Google
تاگەکان Youtube یوتیوب
بۆچونی تۆ