ئۆنەر
10, تشرینی یەکەم 2023
مۆبایلی Honor Play 50 Plus بە پاتری 5000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری و زیاترەوە نمایش کرا

ئۆنەر لە چین مۆبایلێکی نوێی نمایش کرد کە پشتگیری لە 5G دەکات و ئاستی نزمە. مۆبایلەکە ناوی Honor Play 50 Plus ـە. ڕوونمایەکی 6.8 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 850 نێت لە خۆ دەگرێت. مۆبایلەکە کار بە ڕووکاری Magic OS 7.2 بنچینەکراو لەسەر ئەندرۆید 13 دەکات.
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە لەگەڵ کامێرای 2 مێگاپێکسڵی قووڵی و کامێرای سێڵفی 8 مێگاپێکسڵە.

چیپسێتی MediaTek Dimensity 6020 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکی قەبارە 6,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 35 واتلەسەر جێگیر کراوە.
نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 195 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.