هەواڵ
30, ئاب 2023
هواوەی مۆبایلی مەیت 60ی نمایش کرد

هواوەی دوێنێ لە لە چین هەمووانی شۆک کرد و بە بێ رێکخستنی بۆنە و بە بێ هیچ ڕیکلامێکی پێشوەختە مۆبایلی Huawei Mate 60 Proی نمایش کرد، ئەمڕۆش وەشانی ئاسایی مۆبایلەکە واتە مەیت 60ی نمایش کرد.
ڕوونمای مۆبایلەکە قەبارەی 6.69 ئینجە لە جۆری OLED بە ڕوونی 2688 * 1216 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز.
چیپسێتی Kirin 9000s لەسەر جێگیر کراوە. هەروەها بڕوانامەی IP68ی بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە پشتگیری لە OIS، لەگەڵ کامێرای تێلەفۆتۆ بە پشتگیری OIS کە توانای نزیککردنەوەی 5 هێندەی جۆری ئۆپتیکاڵ و 50 هێندەی دیجیتاڵی هەیە، هەروەها کامێرای گۆشە فراوانی 13 مێگاپێکسڵیش.
لە پێشەوەی چاڵی ڕوونما لە خۆ دەگرێت کە کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ تێدا جێگیر کراوە.
پاتری 4,750 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی وایەری 66 وات و بێتەلی 50 وات و پێچەوانەوەی 7.5 وات دەکات.
نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 750 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 820 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 960 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.