ژیری دەستکرد AI
25, تشرینی دووەم 2025
ئەپی ژیری دەستکردی Qwen AI ئێستا بۆ کۆمپیوتەر (ویندۆز و ماک) بەردەستە

ژیری دەستکردی کوێن، کە لەلایەن ئەلی باباوە خاوەنداریەتی دەکرێت، بە یەکێک لە بەهێزترین ژیری دەستکردەکان دەداندرێت لە ئێستادا و خاوەنی تایبەتمەندی زۆر زۆرە. مۆدێلەکانی ئاست بەرزن و توانای گەڕانی لە ئینتەرنێت هەیە و دەتوانێت توێژینەوەی قوڵ ئەنجام بدات. ئەمە جگە لەوەی دەتوانێت وێنە و ڤیدیۆ دروست بکات و کاری کۆدین بکات و لەگەڵ چەندین کرداری تر.

کوێن ئەی ئای ماوەیەک لەمەوبەر بۆ سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئێس ئەپی بڵاوکردەوە و لە ئێستاشدا بۆ هەریەکە لە سیستەمی ماک و ویندۆز لەسەر کۆمپیوتەر ئەپی بەردەست کردووە بۆ ئاسانتر بەکارهێنانی لەلایەن بەکارهێنەرانەوە. بفەرموون لەم بەستەرانەی خوارەوە دایانبگرن:
بۆ ئای ئؤ ئێس
بۆ ئەندرۆید
بۆ ماک
بۆ ویندۆز
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!