
کۆمپانیای ئەلیبابا (Alibaba) بەفەرمی نوێترین و بەهێزترین مۆدێلی زیرەکی دەستکردی خۆی بە ناوی Qwen 3.8-Max بڵاوکردەوە، کە ڕاستەوخۆ کێبڕکێی مۆدێلە پێشەنگەکانی وەک Claude Fable 5 و Kimi K3 دەکات.
ئەمانەی خوارەوە گرنگترین تایبەتمەندیی و تواناکانی:
-
گەورەیی و پێشکەوتوویی: خاوەنی ٢.٤ ترلیۆن پارامێتەرە بەپێی تەکنیکاری (Mixture-of-Experts)، کە لە هەر پرسیارێکدا نزیکەی ٩٥ ملیار پارامێتەر چالاک دەکات بۆ خێرایی و کارایی زیاتر.
-
پشتگیری فرە-میدیایی (Multimodal): توانای شیکردنەوەی دەق، وێنە، ڤیدیۆ و بەڵگەنامەی هەیە. دەتوانێت لە ڤیدیۆی ١٠٠ کاتژمێری و دۆکیومێنتی سەروو ٢٠٠ لاپەڕە تێبگات و شییان بکاتەوە.
-
کۆدکردنی سەربەخۆ: دەتوانێت بۆ چەندین ڕۆژ بەبێ یارمەتی مرۆڤ ئەرکی ئاڵۆز جێبەجێ بکات؛ وەک نووسینی کۆد، دۆزینەوەی هەڵەکان، و پەرەپێدانی نەرمەکاڵا.
-
شیکردنەوەی ئاڵۆز: دیزاین کراوە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکە قورسەکانی کۆمپانیاکان، وەک شیکردنەوەی داتا، توێژینەوەی زانستی و پلاندانانی درێژخایەن.
مۆدێلەکە لە ئێستادا لە ڕێگەی هەوری ئەلیبابا (QwenCloud) و API بۆ بەکارهێنان بەردەستە. بەکارهێنەرانی ئاسایی دەتوانن لەم لینکەوە بەکاری بهێنن. کرتە بکە.
هەروەک ئەلیبابا ڕایگەیاندووە کە لە هەفتەی داهاتوودا کێشی مۆدێلەکە (Weights) بە شێوەی کراوە بڵاودەکاتەوە، کە ئەمەش یەکەم جارە مۆدێلێکی لەم ئاستەی Qwen-Max بە کراوەیی بخرێتە بەردەست گەشەپێدەران.