بابەتی گرینگ
20, كانونی یهكهم 2018
5 مۆبایل کە ڕامیان بە فراوانی 10 گێگابایتە!

بیرمانە کۆمپانیاکان لە ٢٠١٧ مۆبایلیان بە ڕامی ٨ گێگابایتەوە ڕادەگەیاند، هەرچەندە ئەم ڕێژەیە زۆرە و تا چەند ساڵێکی تریش فراوانی ڕامی هەندێک مۆبایل دەبێت. ئێستا ئەم ژمارەیە لەلایەن هەندێک کۆمپانیاوە زیاتر کراوە و بووەتە ١٠ گێگابایت. ٥ لەو مۆبایلانەی کە ڕامیان بەم فراوانیەن.
وەن پڵەس 6T McLaren Edition

مۆبایلی وەن پڵەس 6T مۆبایلێکی نایابە، بە نرخی کەمتر و هەمان تایبەتمەندی مۆبایلە پێشەنگەکان. بەڵام وەن پڵەس لەم دواییانەدا جۆری ماکلارینی لە مۆبایلەکە بە فراوانی ١٠ گێگابایت ڕامەوە نمایش کرد. هەموو تایبەتمەندییەکانی بخوێنەوە.
زانیاری تەواو دەربارەی OnePlus 6T McLaren Edition
شاومی Xiaomi Mi Mix 3

زنجیرە مۆبایلەکانی می میکسی شاومی هەمیشە خاوەن پارچە و ڕەقەکاڵا و تایبەتمەندی بەرز بوون. لە کاتێکدا کە مۆبایلەکانی دیکە بە فراوانییەکانی ٨ و ٦ گێگابایت ڕام مۆبایل دەخەنە بازاڕەوە، می میکس ٣ بە ڕامی ١٠ گێگابایتەوە بە نرخێکی زۆر گونجاو و بە بیرگەی ٢٥٦ گێگابایت لە بازاڕەکاندایە.
گشت زانیارییەک دەربارەی مۆبایلی Mi Mix 3
شاومی Black Shark Helo

گفتوگۆ لە تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە ناکرێت، بەوەی ڕوونمایەکی ئۆلێدی هەیە و تایبەتە بە یاریکردن. ڕامی بە فراوانی ١٠ گێگابایتە بە نرخی ٦٠٠ دۆلار.
گشت زانیارییەک دەربارەی مۆبایلی شاومی Black Shark Helo
نوبیا Red Magic Mars

هاوشێوەی مۆبایلی شاومی Black Shark Helo، مۆبایلی ZTE Red Magic Marsـیش تایبەتە بە یاریکردن. ئەمیش ڕامەکەی بە فراوانی ١٠ گێگابایتە بۆ چین.
گشت زانیارییەک دەربارەی مۆبایلی ZTE Nubia RED Magic Mars
ڤیڤۆ Nex Dual Display Edition
:no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13617720/vivoNEX_______16793_1204.jpg)
دوایین مۆبایل بە ڕامی ١٠ گێگابایت فراوانییەوە ڤیڤۆ Nex Dual Display Editionـە. بە ١٢٨ گێگابایت فراوانی بیرگە ناوەکییەکەی و خاوەن پڕۆسێسەری بەهێزی سناپدراگۆن ٨٤٥ و هەبوونی ڕوونمایەکی دیکە لە پشتەوەی، بە یەکێک لە مۆبایلە سەرنجڕاکێشەکان دادەنرێت.
گشت زانیارییەک دەربارەی Vivo NEX Dual Display Edition
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.