10
ئای ئۆ ئێس 3, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

ئەپی Adobe Creative Cloud بە هەزاران فۆنتی نوێ لە لایەن Adobe ـەوە بۆ iOS 13 نوێکرایەوە

کۆمپانیای Adobe ئەپی Adobe Creative Cloud ـی بە لەخۆگرتنی هەزاران فۆنتی نوێ و دۆخی تاریک و زیاترەوە بۆ iOS 13 و iPadOS 13 نوێکردەوە.

لە وەشانی iOS 13 ـدا، ئەپڵ پشتگیریکردنی دامەزراندن و بەڕێوەبردنی فۆنتەکانی زیادکرد، وە فۆنتەکان توانایان دەبێت بە فراوانی لە سیستەمەکەدا کار بکەن. وەشانە نوێیەکەی ئەپی Adobe Creative Cloud وەشانی ژمارە 5.0 ـە، ئەم وەشانە نوێیە خۆی دەبینێتەوە لە هەبوونی 17,000 فۆنت بۆ iOS و خاوەن دۆخی تاریک (Dark Mode) ـیشە.

پێشتر کۆمپانیای Adobe ڕایگەیاندبوو کە ئەپی Adobe Creative Cloud بە هەبوونی هەزاران فۆنتەوە بۆ iOS 13 نوێ دەکاتەوە. لە وەشانە نوێیەکەی ئەپی Adobe Creative Cloud ـدا، دەتوانرێت گوزەر بە نێو فۆنتەکان، دامەزراندنیان، یاخود تەنانەت درووستکردنی فۆنتیش بکرێت. فۆنتە دامەزراوەکانی ئەپەکە دەتوانن لە نێو ئەپەکانی دیکەشدا کار بکەن.

لە نێو ئەپی Adobe Creative Cloud ـدا زیاتر لە 17,000 فۆنت بەردەستە بۆ بەژداربووان، 1,300 ـیان بە خۆڕایی بەردەستن و ئەوانی دیکە پێویست بە بەژداربوونی مانگانە دەکەن بۆ بەدەستهێنان.

هەروەها دۆخی تاریک (Dark Mode) ـیش یەکێکە لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی وەشانە نوێیەکەی ئەپەکە، کە پەیوەندی بە کارابوونی دۆخەکە لە سیستەمەوە هەیە. کۆمپانیای Adobe دەڵێت نەخشاندنەکانی لە ڕێگەی قەڵەمی زیرەکی Apple Pencil ـەوە باشتر کردووە.

ئەپی Adobe Creative Cloud بە خۆڕایی بەردەستە بۆ داگرتن لە کۆگای App Store. بۆ بەدەستهێنانی فۆنتەکان لە ئەپەکەدا، پێویست بە وەشانی iOS 13.1 و نوێتر دەکات.

  • Adobe Creative Cloud
    دابەزاندن
  • بۆچونی تۆ