ئێنتێڵ 14, ئازار 2024

ئێنتێڵ نوێترین و خێراترین پرۆسێسەری Core i9-14900KS بۆ دێسکتۆپ نمایش کرد

ئێنتێڵ ئەمڕۆ نوێترین پرۆسێسەری خۆی بۆ کۆمپیوتەری سەرمێز(دێسکتۆپ) نمایش کرد کە خێرایی دەگاتە 6.2 گێگاهێرتز بە ناوی Core i9-14900KS و بە خێراترین پرۆسێسەری جیهان دادەنرێت لە ئێستادا. نرخی پرۆسێسەرەکە 689 دۆلار دەبێت هاوشێوەی نەوەی پێشووتری 13900KS. نەوەی پێشووتری پرۆسێسەرەکە یەکەمین پرۆسێسەر بوو لە جیهاندا کە خێرایی گەشتە 6.0 گێگاهێرتز و ئەم پرۆسێسەرەش دەبێتە خێراترین بەوەی خێرایی دەگاتە 6.2 گێگاهێرتز. وزەی پێویست بۆ کارپێکردنی پرۆسێسەرەکە بریتییە لە 150 وات، واتە 25 وات وزەی زیاتری پێویستە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی. پرۆسێسەرە نوێیەکەی 24 ناووکی هەیە کە 8 دانەیان تایبەتن بە کاری قورس و 16 دانەیان بۆ کاری ئاسایین.

بە پێی تاقیکردنەوەکانی پرۆسێسەرەکە کە لە لایەن ئێنتێڵ خۆیەوە بڵاو کراوەتەوە، پرۆسێسەرەکە بە ڕێژەی %15 باشترە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی بۆ یاری کردن و %73 باشترە بۆ کارە سێ ڕەهەندییەکان.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان ئێنتێڵ intel
بۆچونی تۆ