ئاسایشی ئەلیکترۆنی 23, کانوونی یەکەم 2023

لە کۆتاییدا ستودیۆی Insomniac Games دێتە دەنگ لەسەر دزە پێکردنی فایلەکان

دوای چەند ڕۆژێک ستودیۆی Insomniac Games لە کۆتاییدا دێتە دەنگ لەسەر دزە پێکردنی ملیۆنان فایلی ستودیۆکە. کە زانیاری زۆر هەستیاری کارمەندەکان و زانیاری نهێنی بازرگانی و ئەو یارییانەی کەوا لە ئێستادا لە پەرەپێدانن لە خۆ دەگرت.
ستودیۆکە لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە هێرشە ئەلیکترۆنییەکە بڵاو کردەوە.

 

هاکەکە لەلایەن گروپی Rhysida ئەنجام درا، دوای ئەوەی داوای دوو ملیۆن دۆلاریان دەکرد لە شێوەی بیتکۆین، بەڵام سۆنی ئامادە نەبوو ئەو بڕە پارەیە بدات و لە ئەنجامدا گروپەکە زۆربەی فایلەکانی دزە پێکرد. هەروەها ستودیۆکە جەختی لەوەش کردەوە کە بەردەوام دەبن لەسەر پەرەپێدانی یاری Wolverine و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر نابێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ