گووگڵ
20, ئاب 2025
مۆبایلی Google Pixel 10 Pro Fold بە بڕوانامەی IP68 نمایش کرا
لە دوای زۆرێک لە چاوەڕوانی و هەواڵی دزەپێکراو، گووگڵ ئەمڕۆ بۆنەی بەست و کۆمەڵێک بەرهەمی نوێی نمایش کرد، یەکێک لە بەرهەمەکان بریتیی بوو لە مۆبایلی چەماوەی Google Pixel 10 Pro Fold.
ڕوونمای سەرەکی مۆبایلەکە قەبارەی 8 ئینجە لە جۆری OLED و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و ڕوونی 2076*2152 پیسکڵە و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 3,000 نیت. ڕوونما بچووکەکەش قەبارەی گەورەتر کراوە و ئێستا قەبارەی 6.4 ئینجە و تایبەتمەندی و ڕوونی هەروەکو ڕوونما گەورەکەیە. هەروەها یەکەمین مۆبایلی چەماوەیە کە خاوەندارێتی لە بڕوانامەی IP68 دەکات، واتا دژە خۆڵ و تۆز و ئاوە.
چیپسێتی Tensor G5 لەسەر جێگیر کراوە کە قەبارەی 3 نانۆمەترییە. کامێرای سەرەکی بەشی پشتەوەی ڕوونی 48 مێگاپیکسڵە و کامێرای تێلەفۆتۆ ڕوونی 10.8 مێگاپیسکڵە توانای نزیککردنەوەی پێنج هێندە جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە بە لە دەست ڕوونی. هەروەها کامێرای گۆشەفراوانەکەی ڕوونی 10.5 مێگاپیسکڵ لە خۆ دەگرێت.
پاترییەکەی قەبارەی 5015 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 30 وات وایەر و 15 واتی بێتەل. مۆبایلەکە نرخی لە 1,799 دۆلارەوە دەست پێ دەکات بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.