ئای ئۆ ئێس
27, كانونی یهكهم 2019
16 باشترین ئەپەکانی iOS بۆ ساڵی 2019

چەند ڕۆژێکی کەممان ماوە تاوەکو ماڵئاوایی لە ساڵی 2019 بکەین، هەر بۆیە دەمانەوێت باشترین ئەپەکانی ساڵی 2019 ـی تایبەت بە iOS ـتان لەگەڵدا هاوبەشی پێ بکەین.

ئەم ئەپە یەکێکە لە دڵخوازەکانی ئێمە، هەر لەبەر ئەوەیە وەکو یەکەمین ئەپ هاتووە لەم بابەتەدا. ئەم ئەپە تایبەتە بە زانینی کەشوهەوای ناوچەکەت بە پێی کاتژمێر و ڕۆژەکانی هەفتە، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک گاڵتە و گەپیشت پێ دەڵێت بۆ ئەوەی ڕۆژەکەت باشتر بکات. ئەمە بێجگە لەوەی کە خاوەن دیزاینێکی جوانە و دەوڵەمەندە بە تایبەتمەندی دیکەی وەکو AR.
نرخ: 4.99$
CARROT Weather
دابەزاندن

باشترین جێگرەوەی ئەپی فەرمی Twitter ـە. خاوەن تایبەتمەندی زیاترە و کەم و کورتییەکانی کەمترن، هەروەها خاوەن هیچ ڕێکلامێک نییە و بەکارهێنەر بێزار ناکات.
نرخ: 4.99$
Tweetbot 5 for Twitter
دابەزاندن

ئەپی TikTok یەکێکە لە پڕبەکارهێنەرترین ئەپە کۆمەڵایەتییەکانی ئەمساڵ، هەروەها وەکو تۆڕێکی سەرەکیشی لێهاتووە بۆ زۆرینەی گەنجان. بەشێکی بەکارهێنەران زۆرینەی کاتەکانیان لەم ئەپەدا بەفیڕۆ دەدەن. لە ڕاستیدا، شوێنێکی خۆشە بۆ بەسەربردنی کات تێیدا. ڕێگەت پێ دەدات بیرۆکەکانت بکەیت بە ڤیدیۆ و لە تۆڕەکەدا بڵاویان بکەیتەوە.
نرخ: خۆڕایی.
TikTok
دابەزاندن

یارمەتیدەرە بۆ درووستکردنی خواردن و شیرینییەکان. وەکو ئەپێکی فێرکاری وایە، دەوڵەمەندە بە ژمارەیەک تایبەتمەندی دیکەش.
نرخ: 4.99$.
Paprika Recipe Manager 3
دابەزاندن

کامێرای ئایفۆنە نوێیەکان لە هەموو کاتێک باشترن. ئێستا ژمارەیەک ئامرازی ژیری دەستکردی بە سوود هەن کە یارمەتیدەرن بۆ چرکاندنی وێنەکان بە شێوەیەکی کارامەتر. ئەگەر بۆ کەمێکیش بێت لە بواری فۆتۆگرافی دەزانیت، دەتوانیت ئەزمونی ئەم ئەپە نایابە بکەیت و ئەنجامی باش بەدەست بهێنیت.
نرخ: 5.99$.
Halide Camera
دابەزاندن

ئەمیش یەکێکە لە باشترین ئەپەکانی تایبەت بە چرکاندنی وێنە بە یارمەتی ژیری دەستکرد. تەنانەت دەتوانیت لە ڕێگەیەوە وێنە ماوە درێژەکانیش بچرکێنیت.
نرخ: 2.99$.
Spectre Camera
دابەزاندن

نزیکەی 2 مانگ دەبێت کۆمپانیای ئەدۆبی ئەپی Adobe Photoshop ـی بۆ ئایپاد بەردەستکرد. مێژووی ڕاگەیاندنی ئەم ئەپە دەگەڕێتەوە بۆ چەند مانگێکی زۆر لەمەوبەر. تایبەتمەندییەکانی هاوشێوەی تایبەتمەندییەکانی ئەپەکەیە لە دیسکتۆپ، بەڵام وەشانی یەکەمی نەبووە هۆکاری دڵخۆشکردنی بەکارهێنەران، بە هۆی ئەوەی لە ڕووی هەبوونی تایبەتمەندییەوە لاواز بوو.
نرخ: مانگانە بە بڕی 9.99$.
Adobe Photoshop
دابەزاندن

ئەمە باشترین ئامرازی تایبەت بە دەستکاریکردنی وێنەیە و گرافیک دیزاینەرە کارامەکان دەتوانن سوودی لێ ببینن و لە جێگەی Adobe Photoshop بەکاری بهێنن.
نرخ: مانگانە بە بڕی 11.99$.
Astropad Studio
دابەزاندن
-
Enlight Photofox: Digital Art

یەکێک لە باشترینەکانە بۆ دەستکاریکردنی وێنەکان. خاوەن دەیان ئامرازی کارامەیە کە بەسن بۆ بەدەستخستنی ئەنجامێکی باش.
نرخ: خۆڕایی.
Enlight Photofox
دابەزاندن

ئەگەر بە بەردەوامی تایبەتمەندی پشتڕاستکردنەوەی دوو هەنگاوی (two-factor authentication) بەکاردەهێنیت، ئەم یارمەتیت دەدات تاوەکو هەژمارەکانت پارێزراو بن و بە ئاسانی کۆدەکان بەدەست بهێنیت. بێگومان دەبێتە باشترین ئەپت ئەگەر گرنگییەکی زۆر بە پارێزراوی و ئاسایشی هەژمارەکانت دەدەیت.
نرخ: خۆڕایی.
Authy
دابەزاندن

ئەم ئەپە تایبەتە بە زەخیرەکردنی تێپەڕەوشەی هەژمارەکان. خۆم یەکێکم لە بەکارهێنەرە بەردەوامەکانی ئەم ئەپە بۆ ماوەی چەند ساڵێک. سوپاس بۆ iOS 12 و نوێتر، دەتوانیت زۆر بە ئاسانی سوود لە بەکارهێنانی تێپەڕەوشە زەخیرەکراوەکانی ناو ئەم ئەپە ببینیت.
نرخ: خۆڕایی.
LastPass
دابەزاندن

وا 2019 تەواو دەکەین و هێشتا ئەپی Mail ـی ئەپڵ شایستەی ئەوە نییە تاوەکو بە تەواوەتی پشتی پێ ببەستین، بە هۆی دیزاین و تایبەتمەندییە کەمەکەیەوە. بەڵام، دەتوانیت Spark بکەیتە جێگرەوە و بۆ ئیمەیڵەکانت بەکاری بهێنیت.
نرخ: خۆڕایی.
Spark
دابەزاندن

بە هۆی ئەم ئەپەوە، ڕزگارت دەبێت لە ڕێکلامەکانی نێو وێبگەڕی Safari. هەروەها دەتوانیت پێوانەکان، ئاگادارکەرەوەی وێبسایتەکان، دوگمەی هاوبەشیپێکردن و کۆمێنتەکان و زیاتر بلۆک بکەیت.
نرخ: خۆڕایی.
1Blocker
دابەزاندن

دەتوانیت پشت بەم ئەپە ببەستیت وەکو باشترین ئەپی تایبەت بە لیستی ئەنجامدانی کارەکان. خاوەن دیزاینێکی زۆر نایاب و تایبەتمەندی پێویستە.
نرخ: خۆڕایی.
Microsoft To Do
دابەزاندن

ئەم ئەپە نوێیەی مایکرۆسۆفت، یارمەتیدەرە بۆ شیکارکردنی پرسیارە بیرکارییەکان بە شێوەیەکی زۆر ئاسان و لە ڕێگەکانی نووسین و کامێراوە.
نرخ: خۆڕایی.
Microsoft Math Solver
دابەزاندن

ئەم ئەپە گرێدراوی ئەپی Unsplash ـی تایبەت بە وێنەکانە. دەتوانیت ملیۆنان وێنەی سەرنجڕاکێشی تێدا بەدەست بهێنیت کە لە لایەن کارامەترین فۆتۆگرافەرەکان چرکێندراون.
نرخ: خۆڕایی.
Unsplash
دابەزاندن
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.