ئامێرە هەمەجۆرەکان 15, کانوونی دووەم 2024

هەردوو بیستۆکی Redmi Buds 5 Pro و Buds 5، لەگەڵ کاتژمێری زیرەکی Redmi Watch 4 لە جیهان نمایش کرا – نوێکراوەتەوە

لەگەڵ نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی Redmi Note 13 و Redmi Note 13 Pro 5G، شاوم هەر یەک لە بیستۆکی Redmi Buds 5 Pro و Redmi Buds 5 و کاتژمێری زیرەکی Redmi Watch 4 نمایش نمایش کرد.

 

کاتژمێری Redmi Watch 4 ڕوونماکەی گەورەترە بەروارد بە نەوەی پێشووتر کە 1.97 ئینجە و لە جۆری AMOLED و بە روونی 450*390 پیکسڵە. هەروەها یەکەمین کاتژمێری ڕێدمییە کە لاشەکەی لە ئەلەمنیۆم پێکهاتووە. GPS لە خۆ دەگرێت و هەستەوەری پێوانی ئۆکسجینی نێو خوێن لە خۆ دەگرێت، لەگەڵ بڕوانامەی ATM5 بۆ دژە ئاو. هەروەها بە سیستەمی HyperOS کار دەکات. نرخی کاتژمێرەکە بریتییە لە 124,000 دیناری عێراقییە لە لایەن بریکاری شاومی کۆمپانیای ئای تی لۆبی بەردەست دەبێت.

بیستۆکی Redmi Buds 5 Pro پشتگیری لە LDAC و لابەری ژاوە ژاوە (ANC) تاکو 52dB كەم دەکاتەوە. بەرگەی 10 کاتژمێر لە کارکردن دەگرێت بە بێ بوونی بەرگەکەی و لەگەڵ بەرگەکەی بەرگەی 38 کاتژمێر (بە بێ چالاک کردنی تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو). نرخی بیستۆکەکە بریتییە لە 92,000 دیناری عێراقییە لە لایەن بریکاری شاومی کۆمپانیای ئای تی لۆبی بەردەست دەبێت.

 

جۆری ئاسایی بیستکۆکەش بەهەمان شێوە پشتگیری لە لابەری ژاوە ژاو (ANC) دەگرێت. بەڵام پشتگری لە فایلی دەنگی LDAC ناکات و بەرگەی بەرگەی 10 کاتژمێر لە کارکردن دەگرێت بە بێ بوونی بەرگەکەی و لەگەڵ بەرگەکەی بەرگەی 40 کاتژمێر (بە بێ چالاک کردنی تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو). نرخی بیستۆکەکە بریتییە لە 50,000 دیناری عێراقییە لە لایەن بریکاری شاومی کۆمپانیای ئای تی لۆبی بەردەست دەبێت.

سەرچاوە GSM Arena
بۆچونی تۆ