تێکنۆ 29, شوبات 2024

هەردوو مۆبایلی Tecno Camon 30 Premier 5G، Tecno Camon 30 Pro 5G بە ڕوونمای 144 هێرتز و نمایش کران

تێکنۆ لە کۆنگرەی MWC زنجیرە مۆبایلی Tecno Camon 30 نمایش کرد، کە لە چوار مۆبایل پێکدێت. لەم بابەتە تەنها باس لە جۆری پرۆ و پریمیەر دەکەین.

مۆبایلەکان ڕوونماکانیان لە جۆری AMOELD و تێکڕایی نوێ بوونەوەیان 144 هێرتزە، جۆری پریمیەم پشتگیری لە LTPO دەکات، بەڵام جۆری پڕۆ پشتگیری ناکات. جۆری پریمیەم ڕوونی ڕوونماکەی 1.5K و ڕوونی جۆری پرۆ ڕوونی +FHD.

چەند وێنەیەک کە بە کامێرای Tecno Camon 30 Premier 5G چرکێندراوە

مۆبایلەکان چیپسێتی Dimensity 8030 Ultra لەسەر جێگیر کراوە و قەبارەی پاترییەکانیان 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە و بارگاوی کەرەوەی 70 وات. بڵندگۆکانیان پشتگیری لە Dolby Atmos دەکەن و پەنجەمۆری ژێر ڕوونما لە خۆ دەگرن.
Tecno Camon 30 Premier highlightsکامێرای سێڵفی مۆبایلەکان 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای سەرەکییان ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە و پشتگیری لە OIS دەکەن، هەروەها کامێرای گۆشە فراوانیان 50 مێگاپیکسڵە. جۆری پریمیەم کامێرایەکی تێلەفۆتۆ لە خۆ دەگرێت کە توانای 60 هێندە نزیککردنەوەی hybrid هەیە. هەروەها جۆری پرۆ کامێرایەکی 2 مێگاپێکسڵی بۆ قووڵی لە خۆ دەگرێت.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Tecno تێکنۆ
بۆچونی تۆ