ژیری دەستکرد AI
27, ئاب 2025
سامسۆنگ زیرەکی دەستکردی کۆپایلت لە تەلەڤزیۆن و مۆنیتەرە زیرەکەکانی بەردەست دەخات

ئەمڕۆ سامسۆنگ ڕایگەیاند زیرەکی دەستکردی Microsoft Copilot لە تەلەڤزیۆن و مۆنیتەرە زیرەکەکانی ساڵی 2025 بەردەست دەخات. ئەم خزمەتگوزارییە بە خۆڕاییە و دەتوانیت وەک یاریدەدەری دەنگی کەسی بەکاری بهێنیت.
بۆ نموونە لێی بپرسیت ئەمشەو چ فیلمێکی کۆمیدی پێشنیار دەکەیت؟ یان بۆ نموونە دەتوانیت لێی بپرسیت دەمەوێت دەست بکەمەوە بە تەماشا کردنی زنجیرەی The Crown، لە وەرزی سێیەم، ئەڵقەی چوارەم وازم هێنا، تا ئەو کاتە چی ڕوویدا؟”
یان دەتوانیت پرسیاری ڕۆژانەی لێ بکەیت، بۆ نموونە بپرسیت ئایا ڕۆژی شەممە گونجاوە بۆ ئەنجاندانی خلیکسێنەی سەر بەفر لە شاری سلێمانی؟
ئەم تایبەتمەندییە بۆ تەلەڤزیۆنە زیرەکەکانی Micro RGB, Neo QLED, OLED, The Frame Pro, The Frame بەردەست دەبێت لەگەڵ مۆنیتەرە زیرەکەکانی M7, M8, M9، بێگومان بۆ مۆدێلی ساڵی 2025.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.