ئەپڵ
10, نیسان 2020
ئەپڵ بۆ ماوەیەکی کاتی ژمارەیەک زنجیرەی نێو خزمەتگوزاری +Apple TV دەکات بە خۆڕایی

کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند کە ژمارەیەک زنجیرەی دیاریکراوی نێو خزمەتگوزاری پەخشکەری +Apple TV دەکات بە خۆڕایی، وەکو هاندانێک بۆ مانەوەی خەڵکی لە ماڵەوە لە کاتی ئەم کارەساتی ڤایرۆسی کۆرۆنایەدا.
لە جیاتی بە خۆڕایی کردنی بەژداربوونی خزمەتگوزاری +Apple TV، ئەپڵ ژمارەیەک زنجیرەی تەلەفزیۆنی نایابی تۆڕەکەی بۆ ماوەیەکی کاتی کردە خۆڕایی لە ئەمریکا و سەرجەم ئەو وڵاتانەی کە خزمەتگوزارییەکەی تێدا بەردەستە. ئەمانە لیستی زنجیرەکان و کورتەکانیانە:
- The Elephant Queen: زنجیرەیەکی بەڵگەنامەیی ئاژەڵە کێوییەکان لە لایەن Chiwetel Ejiofor.
- Little America: دەربارەی ژیانی پەنابەرایەتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
- Servant: چیرۆکێکی هەست بزوێن لە لایەن M. Night Shymalan.
- For All Mankind: دەرخستنی ئەگەرەکان گەر پێشبڕکێی چوونە بۆشایی ئاسمان بەردەوامی هەبووایە.
- Dickinson: سنووردارکردنەکانی خێزان و کۆمەڵگە، لە ڕۆڵگێڕانی Hailee Steinfeld.
- Helpsters: تایبەت بە منداڵان کە چۆن کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
- Ghostwriter: دووبارە بنیادنانەوەی زنجیرەی Ghostwriter لە ساڵی 1992.
- Snoopy in Space: ئەرکی چوونە بۆشایی ئاسمان لە لایەن Snoopy.
وا بڕیارە لە سبەینێ (11-4) زنجیرە ناوبراوەکانی سەرەوە بۆ ماوەیەکی کاتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەرجەم ئەو وڵاتانەی کە خزمەتگوزاری +Apple TV ـی تێدا بەردەستە، بە خۆڕایی بۆ بەکارهێنەران بەردەست بکرێن.
بەمەش ئەپڵ چووە پاڵ کۆمپانیاکانی HBO و AMC و ئەوانی دیکە بۆ بە خۆڕایی کردنی بەشێک لە بەرهەمە سینەماییەکانیان بۆ ماوەیەکی کاتی وەکو هاندان بۆ مانەوە لە ماڵەوە.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.