شاومی 14, ئایار 2020

مۆبایلی Poco F2 Pro بە پڕۆسێسەری Snapdragon 865 و نرخی دەستپێکی 500$ ـەوە ڕاگەیاندرا

لە پاش تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر ڕاگەیاندنی مۆبایلی ئاست بەرزی Poco F1، دواجار کۆمپانیای پۆکۆی سەر بە شاومی نەوەی دووەمی لە زنجیرە مۆبایلەکە بە ناوی Poco F2 Pro ڕاگەیاند.

هەر وەک چۆن مۆبایلی ئاست مامناوەندی Poco X2 وەشانی جیهانی Redmi K30 بوو، ئەم مۆبایلە نوێیەی پۆکۆش وا دەردەکەوێت کە وەشانی جیهانی مۆبایلی Redmi K30 Pro بێت. خاوەن ڕوونمایەکی گەورە و پڕاوپڕە بە قەبارەی 6.67 ئینج لە جۆری Super AMOLED و بە ڕوونی +1080p و هەبوونی پشتگیری لە +HDR، هەستەوەری پەنجەمۆریش لە ژێر ڕوونما گەورەکەیدا جێگیر کراوە.

کامێرای پێشەوەی لە جۆری دەرکەوتەیە و لە دەرەوەی ڕوونمایە، کە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ دەبێت. لە پشتەوە خاوەن 4 دانە کامێرای ئاست بەرزە بە ڕوونییەکانی 64 و 5 و 13 و 2 مێگاپێکسڵ، خاوەن وەشانی دووەمی تەکنەلۆژیای Night Mode ـە و کامێراکانی پشتگیری لە تۆمارکردنی ڤیدیۆی تاوەکو 8K 30fps دەکەن. ئەمانە نموونەی بەشێک لە وێنە چرکێندراوەکانن بە مۆبایلەکە:

لە ناوەوە بە پڕۆسێسەری Snapdragon 865 ـی 7 نانۆمەتری بەهێز کراوە و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات. خاوەن ڕامی 6 گێگابایت لە جۆری LPDDR4X و 8 گێگابایت لە جۆری LPDDR5 و بیرگەی ناوەکی 128 و 256 گێگابایتە، لەگەڵ پاترییەک بە توانستی 4,700 ملی ئەمپێر بە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرای 30 واتی.

خاوەن تەکنەلۆژیای ساردکەرەوەی LiquidCool 2.0 و Wi-Fi 6 ـە و لە ناو پاکەتدا ڕووکاری Poco Launcher 2.0 ـی بنچینەکراو لەسەر Android 10 ـی لەسەر جێگیر کراوە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Poco F2 Pro:

  • ڕوونماقەبارە: 6.67 ئینج. جۆر: Super AMOLED. وردی نیشاندان: 1080 بە 2400 پێکسڵ.
  • دیزایننۆچ: نییە. چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
  • پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 865.
  • گرافیک: Adreno 650.
  • ڕام: 6 و 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 و 256 گێگابایت.
  • ئەستووری: 8.9 میلیمەتر.
  • کێش: 219 گرام.
  • پاتری: 4,700 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە توانای 30 وات.
  • کامێرای پشتەوە
    • سەرەکی: 64 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.9 و لە جۆری Wide.
    • دووەم: 5 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری Telephoto.
    • سێیەم: 13 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری macro.
    • چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.4 و لە جۆری هەستەوەری قوڵی.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی):
    • سەرەکی: 20 مێگاپێکسڵ بە تیرەی 1/3.4 لە جۆری دەرکەوتە.
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما.
  • دەرچە: USB-C – بیستۆک.
  • ڕایەڵە: 5G – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
    • تایبەتمەندی NFC: هەیە.
    • تایبەتمەندی Radio: هەیە.
  • سیمکارت: دووانە سیمکارت.
  • ڕەنگ: شین – سپی – پەمەیی – خۆڵەمێشی.
  • سیستەمی کارپێکەر: Poco Launcher 2.0 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
  • حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
  • ڕێکەوتی بەردەستبوون: 19 ـی ئایار.
  • نرخ: دەست پێدەکات لە 499$.

نرخی مۆبایلی Poco F2 Pro لە 499$ دەست پێدەکات و لە ڕێکەوتی 19 ـی ئەم مانگەدا لە بازاڕەکانی جیهان بەردەست دەکرێت بۆ کڕین، ئێستادا بەردەستە بۆ کڕین بە شێوەی داواکاری پێشوەختە.

بۆچونی تۆ