هەواڵ
18, ئاب 2023
ترایلەری یاری Call of Duty: Modern Warfare III بڵاو کرایەوە

لە پاش ڕاگەیاندنی فەرمی یارییەکە لە سەرەتای ئەم مانگەدا، Activision بە فەرمی ترایلەری یاری Call of Duty: Modern Warfare III بڵاو کردەوە (ئەم یارییە جیاوازە لە یاری Modern Warfare 3 کە لە ساڵی 2011 بڵاو کرایەوە).
وەک هەموو یارییەکانی پێشووتری زنجیرەکە، وەک هەمیشە کەمپەینێکی تاکە یاریزان لە خۆ دەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا مۆدێکی نوێ بە ناوی “Open combat” زیاد کراوە کە یاریزان دەتوانێت ستایلی جیاوازی شەڕکردن هەڵببژێرێت.
بۆ مۆدی فرە یاریزان(Multiplayer) 16 نەخشەی جیاواز لە خۆ دەگرێت لە کاتی بڵاو بوونەوەی و دواتریش بە لایەنی کەمەوە 12 نەخشەی دیکەی بۆ بەردەست دەبێت. یارییەکە لە ڕۆژی 10ی مانگی 11 ئەمساڵ بۆ کۆنسۆڵی پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس و کۆمپیوتەر بڵاو دەبێتەوە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.