رەقەکاڵا
6, کانوونی دووەم 2025
سامسۆنگ لاپتۆپی Galaxy Book 5 بە چیپسێتی Arrow Lake نوێ کردەوە

سامسۆنگ لاپتۆپی Galaxy Book 5 Pro و 360 بە چیپسێتەکانی Arrow Lake Core Ultra نوێ کردەوە کە ئەمڕۆ نمایش کران. سامسۆنگ زیاتر سەرنجی لەسەر تایبەتمەندییەکانی ژیری دەستکردە، وەک، AI Image بۆ بەرزکردنەوەی ڕوونی وێنە کۆنەکان و AI Select کە هەروەکو تایبەتمەندی Circle to Search.
جۆری پرۆ بە قەبارەی 14 و 16 ئینج بەردەست دەبێت، ڕوونی ڕوونماکان 1800*2880 پیسکڵە و لە جۆری AMOLED و تێکڕای نوێ بوونەوەیان 120 هێرتزە. تایبەتمەندی Vison Booster هەیە کەوا لە ڕەنگی ناوەڕۆکەکان دەکەن باشتر دەربکەون لەو کاتانەی لە دەرەوە لاپتۆپەکە بەکار دەهێنێت.
بەپێی وتەی سامسۆنگ بێت، قەبارەی 16 ئینج پاترییەکەی بەرگەی 25 کاتژمێر لە کارپێکردنی ڤیدیۆ دەگرێت و قەبارەی 14 ئینج بەرگەی 21 کاتژمێر دەگرێت. هەروەها جۆری Galaxy Book5 360 Pro ڕوونماکەی ڕوونی 1080p و قەبارەی 15.6 ئینجە و لە جۆری AMOLED و بەرگەی 31 کاتژمێر لە بەرگەگرتنی ڤیدیۆ دەگرێت.

هەرسێ لاپتۆپەکە پشتگیری لە Bluetooth 5.4 و Wi-Fi 7 دەکەن. هەروەها دەرچەی دوو Thunderbolt 4 و یەک دەرچەی USB-C و HDMI و microSD لە خۆ دەگرن. بە چیسپێتی Intel Core Ultra 5 یان 7 Evo بەردەست دەبن، هەورەها بە ڕامی 16 گێگابایت و 32 گێگابایت بەردەست دەبن. نرخی لاپتۆپەکان تاکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە و لە سەرەتایی مانگی داهاتوو بەردەست دەبن بۆ کڕین.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.