ئەپڵ
11, حوزهیران 2024
وەشانی macOS Sequoia بە کۆنتڕۆڵ کردنی ئایفۆن و زیاترەوە ڕاگەیەندرا
ئەپڵ وەشانی نوێی سیستەمی macOS ڕاگەیاند لە کۆنگرەی گەشەپێدەارنی. وەشانی تاقیکاری بۆ پەرەپێدەران ئێستا بەردەستە و لە مانگی داهاتوو وەشانی تاقیکاری بۆ هەمووان بەردەست دەبێت.
بەهەمان شێوە سیستەمە وەگەڕخەرەکانی دیکەی ئەپڵ وەشانی نوێی سیستەمەکە لەگەڵ ژیری دەستکردی Apple intelligence تێهەڵکێش کراوە.

یەکێک لە تایبەتمەندییە زۆر سەرنجڕاکێشەکان بریتییە لە iPhone Mirroring، کە کۆنتڕۆڵی ئایفۆنەکەت دەکەیت لە ڕێگەی ماکەکەت و هەموو ئاگانامەکانی ئایفۆنەکەت دەبینی و بێ ئەوەی پێویست بکات ئایفۆنەکەت بکەیتەوە.
هەروەها وێبگەری Safari دەتوانێت پەڕەکانی ئینتەرنێت پوخت بکاتەوە گرینگترن بەشی پەڕەکان Highlight بکات. لەگەڵ کار پێکردنی ڤیدیۆ بە شێوەی Picture in Picture.
ڕێکخستنی Windowـەکان زۆر ئاسانتر کراوە و تەنها بە بردنە لای ڕاست یان چەپی ڕوونماکە بە شێوەی خۆکارانە ڕێک دەخرێن.
ئەپڵ زیاتر و زیاتر گرینگی بە یارییەکان دەدات و ڕایگەیاند یاری Resident Evil 2 Remake، Control و Resident Evil: Biohazard و چەند یارییەکی دیکە بۆ سیستەمەکە بەردەست دەخەن.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.