مۆبایل و تابلێت 1, ئه‌یلول 2020

بە فەرمی مۆبایلی ZTE Axon 20 5G وەک یەکەمین مۆبایل لە جیهاندا بە کامێرای ژێر ڕوونماوە نمایش کرا

 

بە فەرمی کۆمپانیای ZTE ئەمرۆ پێش هەموو کۆمپانیاکانی جیهان کەوتەوە بەهۆی جێگیر کردنی داهێنانێکی نوێ لە بواری مۆبایلە زیرەکەکان ئەویش کامێرای ژێر ڕوونمایە، وە ئەمڕۆ یەکەمین مۆبایلی لە جیهاندا کە کامێرای سێڵفی لە ژێر ڕوونما بێت نمایش کرد

خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.92 ئینجییە لە جۆری Amoled بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 180 هێرتز و بە ڕوونی +FHD و کامێرای ژێر ڕوونماکەشی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە

چیپسێتی سناپدراگۆن 765G لەسەر جێگیر کراوە و بە بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و بژاردەی ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت وە خاوەندارێتی لە هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا دەکات

خاوەن چوار کامێرایە لە دواوەیدا بە ڕوونییەکانی 64 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ و خاوەن پاترییەکی قەبارە 4220 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە لەگەڵ بارگاوی کەرەوەی 30 وات

کاتی بەردەست خستنی ئاشکرا نەکراوە بەڵام نرخ ئاشکرا کراوە و نرخی دەستپێکی بریتییە لە 322 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی 366 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 410 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت

سەرچاوە XDA Developers
بۆچونی تۆ