ئۆتۆمبێل 12, نیسان 2024

هواوەی و Chery ئۆتۆمبێلی کارەبایی Luxeed S7 نوێ کردەوە

هواوەی و Chery لەگەڵ براندی Luxeed ئۆتۆمبێلی کارەبایی Luxeed S7 ـیان نوێ کردەوە پاش ئەوەی لە نەوەی پێشووتردا رووبەڕووی ڕەخنەی نرخێکی زۆر و درەنگ بەردەست خستن بوونەوە لە لایەن کڕیارانەوە.

ئێستا کۆمپانیاکە وەشانی نوێی ئۆتۆمبێلەکەی نمایش کرد بە نرخێکی کەمتر و باشتر کردنی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەکە بۆ دڵنیابوونەوە لە بەردەست خستنێکی خێراتر بۆ کڕیاران. ئەم براندە هاوبەشانە 5 بژاردو لە ئۆتۆمبێلەکان بەردەست دەکەن کە نرخی دەستپێکیان بریتییە لە 34,518 دۆلار لە چین.

بۆ زۆری ماوە بڕین بە یەکجار بارگاوی کردنەوە جۆری پرۆی یەک ماتۆڕ بەردەست خراوە کە دەتوانێت مەودای 705 کیلۆمەتر ببڕێت بە یەکجار بارگاوی کردنەوە، هەروەها جۆری ماکس و ماکس پڵەسیش هەر یەک ماتۆڕ لە خۆ دەگرن. بەڵام جۆری Max RS و ئەڵترا دوو ماتۆڕ لە خۆ دەگرن و بە تەنها 3.3 چرکە لە 0 بۆ 100 کیلۆمەتر/کاتژمێر دەبڕن.

سەرچاوە ArenaEV
بۆچونی تۆ