ئامێرە هەمەجۆرەکان 10, کانوونی دووەم 2025

یەکەمین جلوبەرگی جیهان بە پانێڵی خۆرەتاوی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا نمایش کرا

کۆمپانیای ئانکەر لە پێشانگای CES 2025 بەرهەمێکی نمایش کرد کە بانگەشە دەکات یەکەمین پانێڵی خۆرەتاوی جیهانە کە شیاوی لەبەر کردن بێت.

My other solar-powered cloak is at the dry cleaner. - The Verge

بەکارهێنەر دەتوانێت بە لەبەر کردنی جلەکە و چوونە بەر خۆر، وزەی کارەبا بەرهەم بهێنێت. ئەو جلە بە لایەنی زۆرەوە توانایی بەرهەمهێنانی 30 وات کارەبای هەیە و دەتوانێت مۆبایل بارگاوی بکاتەوە؛ هەروەها دەتوانێت لەکاتی پێویستدا گەرما بەرهەم بهێنێت و وەکوو بەتانی بەکار بهێنرێت. زانیاری زیاتر و نرخی بەرهەمەکە جارێ بەردەست نیە.

جگە لەوە کۆمپانیای ئانکەر سەیوانی (چەتری) خۆرەتاوی و ساردکەرەوەی کارەباییشی نمایش کرد کە ئەوساڵ دەیانخاتە بازاڕەوە.

Man and woman on beach; man connecting an umbrella to a cooler, while woman has a square shadow.

پانێڵەکانی ئەو بەو بەرهەمانە لە جۆری پڕۆسکایت دەبن و بە پێی وتەی ئانکەر، کارایی ئەو جۆرە پانێڵە %30 باشترە لە جۆرەکانی سیلیکۆنی کریستالی و ڕێژەی بەفیڕۆدانی وزەیان کەمترە.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ