مایکرۆسۆفت
29, تشرینی یهكهم 2020
ئێکس بۆکس دڵنیای دەدات لە بەردەست بوونی یارییەکانی کۆنسۆڵەکانی پێشووی بۆ کۆنسۆڵە نوێیەکان

ئەو ناوچەیەی کە بە ئاسانی پلەیستەیشن بەرامبەر ئێکس بۆکس دەدۆڕێت بریتییە لە کار پێ کردنی یارییەکانی کۆنسۆڵەکانی پێشووتری ئێکس بۆکس بۆ کۆنسۆڵە نوێیەکان
بە پێی تویتێک بێت کە لە لایەن Jason Ronaldـەوە ئەنجام دراوە کە بەڕێوبەری Program Managementـە لە ئێکس بۆکس دڵنیای دەدات هەموو یارییەکانی کۆنسۆڵەکانی Xbox 360 و Xbox Original و Xbox One کار دەکات و لە هەمان ڕۆژی بڵاو بوونەوەی کۆنسۆڵە نوێیەکان بەردەست دەبێت، بەڵام ئەو یارییانەی کە بە ئامێری Kinect کار دەکەن لەسەر کۆنسۆڵە نوێیەکان بەردەست نابن چوونکە کۆنسۆڵە نوێیەکان توانای پەیوەست بوونیان بە ئامێرەکەوە نییە
ئامێری Kinect
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مانگی پێشوو، ئەوە سۆنی پشت ڕاستی کردەوە کە پلەیستەیشن 5 پشتگیری Backward Compatibility بۆ کۆنسۆڵەکانی پلەیستەیشن 1 و پلەیستەیشن 2 و پلەیستەیشن 3 ناکات واتە یارییەکانی ئەو سێ کۆنسۆڵە لەسەر پلەیستەیشن 5 بەردەست نابن، تەنها یارییەکانی پلەیستەیشن 4 نەبێت کە هەموویان بەردەست دەبن تەنها 10 دانە نەبێت، بۆیە پلەیستەیشن بە دۆڕاو هەژمار دەکرێت بەرامبەر ئێکس بۆکس لە بابەتی Backward Compatibility واتە پشتگیری کردن لە نەوەکانی پێشوو.
میران ئەبوبەکر
نووسەر لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری ئامادەیی.