هەواڵ 14, ئه‌یلول 2020

بە فەرمی یوتیوب فۆرمی کورتە ڤیدیۆی بۆ ڕکابەری تیک تۆک ڕاگەیاند

هەروەک ئینستاگرام Reels زیاد کرد بۆ ڕکابەڕی، یوتیوب فۆرمێکی نوێی کورتە ڤیدیۆی بە ناوی YouTube Shorts بڵاو دەکاتەوە و کۆمپانیاکە هیوادارە هەندێک سەرنج لە تیکتۆک دوور بخاتەوە

ئەمڕۆ بە فەرمی یوتیوب فۆرمێکی نوێی ڕاگەیاند بۆ ڕکابەری تیک تۆک کە کورتە ڤیدیۆیە و لە ڕووی لێک چوونەوە زۆر لە تیک تۆک دەکات و دەتوانیت 15 چرکە ڤیدیۆ تۆمار بکەیت و بڵاوی بکەیتەوە لەکاتێکدا تیک تۆک ڕێگە دەدات تاوەکو 60 چرکە ڤیدیۆ تۆمار بکەیت و بڵاوی بکەیتەوە و دەتوانیت چەند گرتەیەکی ڤیدیۆ پێکەوە ڕیز بکەیت، مووزیک تۆمار بکەیت و خێرایی ڤیدیۆکە ڕێک بخەیت هەروەها تایمەر و ژماردنی هەیە بۆ ئەوەی بتوانیت خۆت ڕێک بخەیتەوە بۆ تۆمار کردنی ڤیدیۆکە یوتیوب لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە شێوەیکی تاقیکاری فۆرمەکە هیندستان بڵاو دەکاتەوە

سەرچاوە The VergeEngadget
تاگەکان Tik Tok Youtube
بۆچونی تۆ