کۆمپیوتەر 4, کانوونی دووەم 2024

دێڵ گۆڕانکاری لە قەبارەی زنجیرە لاپتۆپی XPS کرد و نوێی کردنەوە

ساڵانی ڕابردوو زنجیرە لاپتۆپی Dell XPS بە سێ قەبارەی جیاواز بەردەست دەخرا کە بریتی بوون لە 13 ئینج و 15 ئینج و 17 ئینج، لە جۆری 13 ئینجیش بە 3 بژاردە بەردەست دەبوو کە بریتی بوو لە جۆری 13 ئینجی ئاسایی، جۆری پڵەس، جۆری 2in1.

بەڵام بۆ ئەمساڵ گۆڕانکاری لە قەبارەکاندا ڕوویداوە و زنجیرەکە بە 13 ئینج و 14 ئینج و 16 ئینج بەردەست دەبێت.

کڕیاران چەند بژاردەیەکی تایبەتمەندی ڕوونمایان بۆ بەردەست دەبێت، لە مۆدێلی 13.4 ئینجدا دەتوانیت بە ڕوونی +FHD یاخوود +QHD یاخوود +3K ڕوونمای لاپتۆپەکە هەڵببژێریت، بۆ مۆدێلی 14.5 ئینج دەتوانیت بە ڕوونی +FHD یاخوود 3.2K و بۆ مۆدێلی 16.3 ئینج بە ڕوونی +FHD یاخوود +4K دەتوانیت ڕوونمای لاپتۆپەکە هەڵببژێریت.

بە چەند بژاردەیەکی جیاواز و زۆر لە ڕەقەکاڵا (Hardware) بەردەست دەبن، لە پرۆسێسەری Intel Core Ultra 5 و گرافیکی ناوەکی Intel Arc دەست پێ دەکات لە مۆدێلی 13 ئینج تاوەکو پرۆسێسەری Intel Core Ultra 9 و گرافیک کاردی NVIDIA GeForce RTX 4070 لە مۆدێلی 16 ئینج.

دەرچەکانی مۆدێلی 13 ئینج دوو دانەیە لە جۆری Thunderbolt 4 و DisplayPort 2.1 وPower Delivery، بەڵام مۆدێلی 16 ئینج 3 دانەی لەمانە هەیە لەگەڵ دەرچەی MicroSD و هێدفۆن جاک.

دوگمەی نوێی Copilot لە خۆ دەگرێت و یەکەمین لاپتۆپەکانن لە جیهاندا ئەم دوگمەیەیان هەبێت.

نرخی دەستپێک بۆ مۆدێلی 13 ئینج 1,299 دۆلار و بۆ مۆدێلی 14 ئینج 1,699 دۆلار و بۆ مۆدێلی 16 ئینج 1,899 دۆلارە.

تاگەکان Dell دێڵ
بۆچونی تۆ