شاومی 10, ئازار 2021

بە فەرمی مۆبایلی Mi 10S بە چیپسێتی سناپدراگۆن 870 و کامێرای 108 مێگاپێکسڵی و زیاترەوە نمایش کرا

 

 

بە فەرمی ئەمڕۆ کۆمپانیای شاومی نەوەی نوێی لە زنجیرەی Mi 10 ڕاگەیاند بە ناوی Mi 10S، دیزاینی هاوشێوەی مۆبایلی Mi 10 Ultraـیە و چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لەسەر جێگیر کراوە و نرخی لە 506 دۆلارەوە دەست پێ دەکات

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و چەماوە لە خۆ دەگرێت، لەگەڵ تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 180 هێرتز و ڕووناکی 1120 نێت و پارێزەری ڕوونمای شووشەیی Gorilla Glass 5

 

 

چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لەسەر جێگیر کراوە و تاوەکو بژاردەی بیرگەی 256 گێگابایت لە جۆری UFS 3.0 و ڕامی تاوەکو 12 گێگابایت لە جۆری LPDDR5 بەردەست دەخرێت، پاترییەکی 4,780 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 33 وات دەکات، هەروەها پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەل بە هێزی 30 وات دەکات و بە هێزی 10 وات بۆ بارگاوی کەرەوەی پێچەوانە، هەروەها شلەی ساردکەرەوە لە خۆ دەگرێت بۆ ساردکردنەوەی مۆبایلەکە

 

 

کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت و لە پێشەوەیدا و 4 کامێرا لە دواوە بە ڕوونی 108 مێگاپێکسڵ بە پشتگیری OISـەوە لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای دووەمی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 2 کامێرای 2 مێگاپێکسڵی بۆ ماکرۆ و قووڵی، هەروەها پشتگیری لە تۆمار کردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 8K و 30 وێنە لە چرکەیەکدا دەکات

 

 

کار بە ڕووکاری MIUI 12 بنەچەکراو لەسەر وەشانی ئەندرۆید 11 دەکات و هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا لە خۆ دەگرێت، هەروەها بڵندگۆی Stereo لە لایەن Harman Kardonـەوە لە خۆ دەگرێت و لە تاقیکردنەوەی ماڵپەڕی DxOMarkـدا توانیویەتی 80 خاڵ بەدەست بهێنێت و پلەی یەکەمی بۆ باشترین بڵندگۆی مۆبایلە زیرەکەکان لە هەڵسەنگێنەرەکەدا گرتووە

 

 

لە ڕۆژی 12 مانگ بە نرخی 506 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 537 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 583 بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەخرێت، هەروەها بە ڕەنگەکانی شین و ڕەش و سپی بەردەست دەخرێت

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ