سۆنی
27, شوبات 2021
یارییە خۆڕاییەکانی مانگی 3 بۆ بەشدار بووانی پلەیستەیشن پڵەس ئاشکرا کرا

بە فەرمی کۆمپانیای سۆنی یارییە خۆڕاییەکانی بۆ بەشداربووانی خزمەتگوزاری پلەیستەیشن پڵەس ئاشکرا کرد، هەر چوار یارییەکە بۆ بەشدار بووانی خزمەتگوزاری پلەیستەیشن پڵەس لە ڕۆژی 2 مانگی داهاتووەوە بەردەست دەبێت
یارییەکان بریتین لە وەشانی نوێ کراوەی یاری Final Fantasy 7 بۆ کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 4، لە پاڵ یارییەکانی Maquette بۆ کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5 و Remnant: From the Ashes بۆ کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 4 و Farpoint بۆ کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 4
یاری Maquette یارییەکی شێوە Puzzleـە و یاری Remnant: From the Ashes یارییەکی تەقەکەری کەسی سێیەمە و هەرچی یاری Farpointـە یارییەکە لە چەشنی VR و تەقەکەری کەسی یەکەمە، وە یاری final Fantasy VII Remake وەشانی نوێ کراوەی یاری Final Fantasy VIIـە
میران ئەبوبەکر
نووسەر لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری ئامادەیی.