10
مۆبایل و تابلێت 28, نیسان 2021

بە فەرمی Amazon زنجیرە تابلێتی Fire نوێ کردەوە

 

 

کۆمپانیای Amazon ئەمساڵیش زنجیرە تابلێتی Fire نوێ کردەوە و ئەمساڵ نوێ کردنەوەکان بەرچاو ترن، هەردوو تابلێتی HD 10 Plus و Fire HD 10 ئێستا ڕوونمایەکی ڕووناک تری قەبارە 10.1 ئینجی بە ڕوونی +FHD لە خۆ دەگرن و پشتگیری لە تەختەکلیلی ئارەزوومەندانەی Bluetooth دەکەن

 

تابلێتی Fire HD 10 بە 3 گێگابایت ڕام و تابلێتی HD 10 Plus بە 4 گێگابایت ڕام بەردەست دەخرێت، بە بیرگەی 32 گێگابایت و 64 گێگابایت و پشتگیری کردن لە بیرگەی دەرەکی بەردەست دەخرێن، کۆمپانیاکە چیپسێتی بەکارهێنراوی لە تابلێتەکان ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئاشکرای کردووە چیپسێتەکە 8 ناووک لە خۆ دەگرێت و خێرایی 2.0 گێگاهێرتز دەبێت، هەروەها مۆدێلی پڵەس پشتگیری لە بارگاوی کردنەوەی بێتەل دەکات

 

 

 

دەتوانیت تابلێتی Fire HD 10 لەگەڵ تەختەکلیلی Bluetooth و 12 مانگ بەشداری کردنی خزمەتگوزاری Microsoft 365 Personal بە نرخی دەست پێکی 220 دۆلار بەدەست بهێنیت، هەروەها تابلێتەکە بە تەنها نرخی لە 150 دۆلارەوە دەست پێ دەکات بۆ بیرگەی 32 گێگابایت، هەروەها جۆری پڵەس لە 180 دۆلارەوە دەست پێ دەکات

 

 

هەروەها کۆمپانیاکە تابلێتی Fire Kids Pro تایبەت بە منداڵان بە 3 قەبارەی 7 ئینج و 8 ئینج و 10 ئینج ڕاگەیاند، نرخی قەبارەی 7 ئینج 100 دۆلار و 8 ئینج 140 دۆلار و 10 ئینج 200 دۆلار دەبێت

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Amazon ئەمازۆن
بۆچونی تۆ