ئای تێل 19, ئەیلوول 2023

مۆبایلی +Itel S23 بە ڕوونمای AMOLED و کامێرای 50 مێگاپێکسڵی نمایش کرا

 

کۆمپانیای ئای تێل لە مانگی 6 مۆبایلی Itel S23ی نمایش کرد، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە جۆری پڵەسی لە مۆبایلەکە بڵاو کردەوە.

ڕوونمایەکی قەبارە 6.78 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و ڕووناکی تاوەکو 500 نیت لە خۆ دەگرێت، هەروەها چەماوەیە. پارێزەری Gorilla Glass 5 لەسەر جێگیر کراوە و پەنجەمۆری ژێر ڕوونمای هەیە و چاڵێک لە خۆ دەگرێت کە کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ تێدا جێگیر کراوە.

ئای تێل تایبەتمەندی Dynamic Barی هاوشێوەی Dynamic Islandی ئەپڵ لە مۆبایلەکەدا جێگیر کردووە، کە بەکار دێت بۆ زانینی ئاگانامەکان و تەلەفۆن و زیاتریش…

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای قووڵیش بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت.

چیپسێتی Unisoc T616 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 18 وات هەیە.

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 120 دۆلار.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئای تێل Itel
بۆچونی تۆ